فه‌رمانڕه‌وای ویلایه‌تی یۆبی له باکوری ڕۆژهه‌ڵاتی نایجیریا فه‌رمانی دا هه‌تا مانگی نۆ هه‌موو خوێندنگه‌کانی ویلاته‌که‌ی دابخرێن، ئه‌مه‌ش پاش ئه‌وه‌ی 29 خوێندکار و مامۆسـتایه‌ک به ده‌سـتی کۆمه‌ڵێـک چه‌کدار ڕۆژی شه‌ممه کوژران.
ئیبراهیم جیدام شه‌وی یه‌کشه‌ممه ئه‌مه‌ی ڕاگه‌یاند و گوتی تاوه‌کو ئه‌و کاته ده‌بێت ده‌سه‌ڵاتداران ڕێوشوێنی پـێویست بگرنه‌به‌ر بۆ پاراسـتنی خوێندکاران و مامۆسـتایان له ویلایه‌ته‌که‌دا.
جێی ئاماژه‌یه ڕۆژی شه‌ممه کۆمه‌ڵێـک چه‌کداری نه‌ناسراو هێرشیان کردبووه سه‌ر خوێندنگه‌یه‌ک له گوندی ماموودۆ له ویلایه‌تی یۆبی و ئه‌و هه‌موو خوێندکاره‌یان کوشت له‌گه‌ڵ مامۆسـتاکه‌یاندا و پاشـان قوتابخانه‌که‌یان سووتاندووه.
ده‌سه‌ڵاتداران پـێـیان وایه هێرشه‌که له لایه‌ن کۆمه‌ڵی ئیسلامی بۆکۆ حه‌رامه‌وه ئه‌نجامدرابێت که فێرکردنی زمانی ئینگلیزی له خوێندنگه‌کان به حه‌رام داده‌نێن.
ڕێـکخراوی یونیسێفی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان که گرنگی به منداڵانی هه‌ژار و لێ‌قه‌وماو له جیهاندا ده‌دات، ده‌ڵێت له‌وه‌تای 16 ی مانگی شه‌شه‌وه 48 خوێندکار و 7 مامۆسـتا له باکوری ڕۆژهه‌ڵاتی نایجیریا کوژراون.