پارتی به‌عسی ده‌سه‌ڵاتداری سوریا سه‌رکردایه‌تیـیه‌کی نوێی خۆی (القیادة القطرية) بۆ وڵاته‌که ده‌سـتنیشـانکردووه و ژماره‌که‌ی له 15 ئه‌ندامه‌وه بۆ 16 زیاکردووه.
ماڵپه‌ڕی پارتی به‌عسی سوریا ڕۆژی دووشه‌ممه بڵاویکرده‌وه، " کۆمیته‌ی ناوه‌ندی به‌یانی ڕۆژی دووشه‌ممه کۆبوونه‌وه‌یه‌کی به‌رفراوانی به سه‌رۆکایه‌تی به‌شـار ئه‌سه‌د سـازکرد و تیایدا سه‌رکردایه‌تی نوێ هه‌ڵبژێردرا."
له سه‌رکردایه‌تیـیه نوێـیه‌که‌دا هیچ کام له ئه‌ندامه‌کانی پـێشـووی تیادا نیـیه، له‌وانه فارۆق ئه‌شه‌رع جێـگری سه‌رۆکی سوریا، به‌ڵام به‌شـار ئه‌سه‌د وه‌ک سـکرتێری پارته‌که له وڵاته‌که‌دا ده‌مێنێته‌وه.
جیهاد له‌حام سه‌رۆکی په‌رله‌مان و وائل ئه‌لحه‌لقی سه‌رۆک وه‌زیر و عماد خه‌میس وه‌زیری کاره‌با و نه‌جم ئه‌لئه‌حمه‌د وه‌زیری داد و حسێن عه‌رنوس وه‌زیری ئاوه‌دانکردنه‌وه له نێو ئه‌ندامه نوێـیه‌کاندان.