سه‌رۆک ئۆباما ڕۆژی سێشه‌ممه له کۆشکی سـپـی به تایبه‌تی له‌گه‌ڵ وتووێژکا‌رانی ئیسرائیلی و فه‌ڵه‌سـتینی کۆبووه‌وه، ئه‌مه‌ش ڕۆژێـک پاش یه‌که‌م وتووێژی ڕاسته‌وخۆی نێوان ئه‌و دوو لایه‌نه ناکۆکه له ماوه‌ی نزیکه‌ی 3 سـاڵدا
به‌پـێی ته‌له‌فیزیۆنی فه‌رمی پاکسـتان، مه‌منون حسێن له کۆی ده‌نگی 311 ئه‌ندام، 277 ده‌نگی به‌ده‌سـتهێناوه له کاتێـکدا ته‌نها پـێویستی به 263 ده‌نگ هه‌بووه بۆ به‌ده‌سـتهێنانی پـۆسته‌که
سیاسه‌تمه‌دار عیسا حه‌سـۆ ئه‌ندامی کۆمیته‌ی په‌یوه‌ندیـیه دیپـلۆماسیـیه‌کانی ده‌سـته‌ی باڵای کوردی سوریا ڕۆژی سێشه‌ممه له شـاری قامشلو کوژرا
له دوو خۆپـیشـاندانی جودادا که یه‌کێـکیان له شـاری سلێمانی و ئه‌وی دیکه‌یان له قه‌زای پـێنجوین به‌ڕێوه‌چوون، خۆپـیشـانده‌ران ناڕه‌زایی خۆیان ده‌ربڕی له به‌رامبه‌ر چوونی ژماره‌یه‌ک گه‌نجی هه‌رێمی کوردستان بۆ سوریا
جان کێری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا باڵیۆزی پـێشـووی وڵاته‌که‌ی له ته‌ل ئه‌ڤیڤ بۆ پـۆستی نوێنه‌ری تایبه‌تی ئه‌مه‌ریکا بۆ وتووێژه‌کانی ئاشـتی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌سـتنیشـان کرد
ده‌ڵێت حکومه‌ته‌که‌ی هه‌ڵناوه‌شێنێته‌وه سه‌ره‌ڕای ئه‌و داوایانه‌ی له لایه‌ن ئۆپـۆزسیۆنه‌وه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ده‌کرێن، به‌ڵام په‌یمانی دا هه‌تا مانگی ده ده‌سـتور ته‌واو بـبێت و له 17 ی مانگی دوازده هه‌ڵبژاردنه‌کان سـازبکرێن
ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی حکومه‌تی سوریا ده‌ڵێن هێزه‌کانیان ڕۆژی دووشه‌ممه توانیویانه ناوچه‌ی خالیدیـیه‌ی شـاری حومس کۆنترۆڵ بکه‌نه‌وه که بۆ زیاتر له سـاڵێـک له ژێر ده‌سـتی هێزه‌کانی ئۆپـۆزسیۆندا بوو
جه‌یمی دهتتمهر په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له به‌یرووت ڕاپـۆرتی له‌م باره‌یه‌وه ناردووه، ده‌ڵێت ژماره‌یه‌کی زۆر ژنان و کچانی سوری له لوبنان په‌نایان بۆ لهشـفرۆشی بردووه تاوه‌کو بتوانن بژێوی ژیانیان دابین بکه‌ن
بڕیاره ئێواره‌ی دووشه‌ممه وتووێژکا‌رانی ئیسرائیلی و فه‌ڵه‌سـتینی له واشنتن کۆبـبنه‌وه بۆ ئه‌نجامدانی وتووێژی سه‌ره‌تایی به مه‌به‌سـتی ده‌سـتپـێـکردنه‌وه‌ی دانوسـتاندنه‌کانی ئاشتی نێوانیان که‌وا بۆ نزیکه‌ی 3 سـاڵه وه‌سـتاوه
هێزه‌کانی ئاسایشی میسر ڕۆژی دووشه‌ممه هه‌ردوو سیاسه‌تمه‌دار ئه‌بولعولا مازی سه‌رۆکی پارتی وهستهتی ئیسلامی و عیسام سوڵتانی جێگریان ده‌سـتگیرکرد به تاوانی هاندانی خه‌ڵـکی بۆ کوشتنکاری و توندوتیژی
له پاش شه‌ڕوپێکدادانی خوێناوی، لایه‌نگرانی مۆرسی به‌رده‌وامن له‌سه‌ر ڕووبه‌ڕووبونه‌وه ڕۆژێک پاش ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ هێزه‌کانی ئاسایش به‌گژ یه‌کداچون که له ئاکام به‌که‌می 74 که‌س کوژران و 800 که‌سیش بریندار بون.
به پێی، ئه‌نجامه کۆتاییه‌کان که یه‌کشه‌ممه بڵاوکرانه‌وه کاندیدا شیعه‌کان ته‌نها 8 کورسیان له په‌رله‌مانی 50 ئه‌ندامه بردۆته‌وه .
به‌هۆی شه‌ڕ له نێوان خێڵه نه‌یاره عه‌ره‌به‌کان له ناوچه‌ی دارفووری کێشه‌له‌سه‌ری سودان به‌لایه‌نی که‌م 94 که‌س کوژراون.
زیاتر له هه‌زار زیندانی له گرتوخانهیکی نزیک شاری بنغازی ڕۆژهه‌ڵاتی لیبیا هه‌ڵاتوون. ئه‌م هه‌ڵاتنه به‌کۆمه‌ڵه‌ش له کاتێکدا بوو که خۆپیشانده‌ران هوروژمیان برده سه‌ر ئۆفیسی پارته سیاسییه‌کان له سه‌رانسه‌ری لیبیادا.
پۆلیسی تونس گازی فرمێسک ڕژێنی دژ به‌و خه‌ڵکه به‌کار هێناوه که له ده‌روه‌ی باڵه‌خانه‌ی په‌رله‌مان له ڕۆژی شه‌ممه کۆببونه‌وه بۆ ناڕه‌زایی ده‌ربڕین به‌رامبه‌ر کوشتنی سه‌رکرده‌یه‌کی ئۆپۆزسیۆن.
پۆلیسی ئیسپانیا ئه‌ندازیاری ئه‌و شهمهندهفرهیان ده‌ستگیرکردووه که له ڕۆژی چوارشه‌ممه به‌هۆی ڕووداوێک 78 که‌سی تێدا کوژرا.
به‌هۆی دوو ته‌قینه‌وه له باکوری ڕۆژئاوای پاکستان به‌لایه‌نی که‌م 57 که‌س کوژراون و ژماره‌یه‌کی زۆرتریش بریندار بوون.
کارمه‌ندانی ته‌ندروستی میسر له نه‌خۆشخانه‌ی قاهیره‌ی پایته‌خت ڕایانگه‌یاند به‌لایه‌نی که‌م 38 که‌س به‌هۆی پێکدادانی نێوان هێزه‌کانی ئاسایش و پشتیوانانی سه‌رۆکی لادراو محه‌مه‌د مورسی گیانیان کوژراون.
به‌پـێی هه‌واڵه‌کان سـاڵح موسلم سه‌رۆکی پارتی یه‌کێتی دیموکرات (په‌یه‌ده) له ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه‌وه له هه‌رێمی کوردسـتانی عێراقه‌وه گه‌یشـتووه‌ته تورکیا به مه‌به‌سـتی کۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ کاربه‌ده‌سـتانی تورکیا سه‌باره‌ت به پـێشـهاته‌کانی ناو سوریا.
جارێکی تریش تورکیا ده‌که‌وێته‌وه به‌ر ڕه‌خنه و ناڕه‌زایی نێونه‌ته‌وه‌یی له‌سه‌ر ئازادی ڕۆژنامه‌وانی پاش ئه‌وه‌ی ڕۆژنامه‌وانێکی ناوداری وڵاته‌که به‌هۆی ڕه‌خنه‌گرتن له حکومه‌تی تورکیا له‌سه‌ر کار ده‌رده‌کرێت.
زیاتر نیشـان بده