بڕیاره ئێواره‌ی دووشه‌ممه وتووێژکا‌رانی ئیسرائیلی و فه‌ڵه‌سـتینی له واشنتن کۆبـبنه‌وه بۆ ئه‌نجامدانی وتووێژی سه‌ره‌تایی به مه‌به‌سـتی ده‌سـتپـێـکردنه‌وه‌ی دانوسـتاندنه‌کانی ئاشتی نێوانیان که‌وا بۆ نزیکه‌ی 3 سـاڵه وه‌سـتاوه.
جان کێری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا میوانداری هه‌ر یه‌ک له زیپـی لیڤنی وه‌زیری دادی ئیسرائیل و سائیب عوره‌یقات گه‌وره وتووێژکاری فه‌ڵه‌ستینیـیه‌کان ده‌کات بۆ ئێواره‌خوانێـک له به‌ربانگدا. چاوه‌ڕوان‌ده‌کرێت ڕۆژی سێشه‌ممه وتووێژی زیاتر ئه‌نجام بده‌ن.
جان کێری ده‌ڵێت ئه‌و سوپاسی ڕابه‌رانی هه‌ردوو لایان ده‌کات له به‌رامبه‌ر ئه‌و ئاماده‌یی‌یه‌ی نیشـانیان‌داوه بۆ بڕیاردانی قورس تاوه‌کو به‌مه‌ی ئه‌مڕۆ بگه‌ین.
بنیامین نه‌ته‌نیاهو ڕۆژی یه‌کشه‌ممه توانی ڕووبه‌ڕووی ئه‌و به‌رهه‌ڵـستیـیه تونده‌ی نێو حکومه‌ته‌که‌ی بـبێته‌وه و ژماره‌یه‌ک وه‌زیر قایل بکات به ئازادکردنی کۆمه‌ڵێـک زیندانیکراوی فه‌ڵه‌سـتینی.
سه‌رئه‌نجام 13 وه‌زیر له به‌رامبه‌ر 7 وه‌زیر ده‌نگیان دا بۆ ئازادکردنی 104 زیندانیکراو. به‌ڵام 2 وه‌زیر ده‌نگیان نه‌دا.
خانم لیڤنی ده‌ڵێت بڕیاری ئازادکردنه‌که جێبه‌جێ ده‌کرێت ئه‌گه‌ربێت و فه‌ڵه‌سـتینیـیه‌کان بیسه‌لمێنن به ڕژدی به‌ره‌و دانوسـتاندنه‌کان دێنه پـێشه‌وه.