یاسادانه‌رانی پاکسـتان ڕۆژی سێشه‌ممه سه‌رۆکێـکی نوێـیان بۆ وڵاته‌که‌یان هه‌ڵبژارد که به که‌سێـکی نزیکی سه‌رۆک وه‌زیر نه‌واز شه‌ریف داده‌نرێت.
به‌پـێی ته‌له‌فیزیۆنی فه‌رمی پاکسـتان، مه‌منون حسێن له کۆی ده‌نگی 311 ئه‌ندام، 277 ده‌نگی به‌ده‌سـتهێناوه له کاتێـکدا ته‌نها پـێویستی به 263 ده‌نگ هه‌بووه بۆ به‌ده‌سـتهێنانی پـۆسته‌که.
مه‌منون حسێن، ته‌مه‌ن 73 سـاڵ که ده‌بێته 12 هه‌مین سه‌رۆکی ئه‌و وڵاته، ڕۆژی 9 ی مانگی نۆ له کۆشـکی سه‌رۆکایه‌تی سوێندی فه‌رمی ده‌خوات تاوه‌کو بۆ ماوه‌ی 5 سـاڵ ئه‌و پـۆسته بگرێته‌ده‌ست.
سه‌رۆکی هه‌ڵبژێردراو له سـاڵی 1969 وه ژیانی سیاسی خۆی له نێو پارتی یه‌کگرتووی ئیسلامی پاکسـتان دهستپـێـکردووه و به که‌سه سه‌ره‌کیـیه‌کانی ئه‌و پارته داده‌نرێت. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له که‌رتی چنیندا کارداری کردووه و توانیویه‌تی سامانێـکی باش کۆبکاته‌وه. له سـاڵی 1999 بۆ ماوه‌یه‌کی کورت فه‌رمانڕه‌وای ویلایه‌تی سند له باشوری وڵاته‌که بووه.