ئیسرائیل که بۆ سێـیه‌م ڕۆژه هه‌ڵمه‌تێـکی له‌شکری ده‌سـتپـێکردووه، له ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه‌دا په‌ره‌ی به هێرشه‌کانی داوه بۆ سه‌ر چه‌کدارانی غه‌ززه و ده‌ڵێت به ئامانجی ڕاگرتنی هێرشه موشه‌کیـیه‌کانه له غه‌ززه‌وه.
به‌پـێی هه‌واڵه‌کان له شاری غه‌ززه 3 که‌س له نێو ئۆتۆمبیلێـکدا کوژراون و هه‌روه‌ها 8 که‌سی دیکه‌ش له بینایه‌کدا له خان یونس.
له‌شـکری ئیسرائیل ڕایگه‌یاند له شه‌وێوه هێرشی ئاسـمانی کردووه‌ته سه‌ر زیاتر له 300 ئامانج و له ڕۆژی سێشه‌ممه‌وه هه‌تا ئێسـتا 750 هێرشی کردووه. ئه‌م بۆردومانانه بوونه‌ته مایه‌ی کوژرانی به لایه‌نی که‌م 72 که‌سی فه‌ڵه‌سـتینی.
له غه‌ززه‌شه‌وه ڕۆکێت گیراونه‌ته چه‌ند ناوچه‌یه‌کی باشور و ناوه‌ڕاستی ئیسرائیل، هه‌رچه‌نده هه‌تا ئێسـتا زیانی گه‌وره‌یان لێ‌نه‌که‌وتووه‌ته‌وه، به‌ڵام ژیانی ئاسایی خه‌ڵـکیان تێکداوه.
هه‌روه‌ها له‌شـکری ئیسرائیل گوتی سیسته‌می به‌رگری موشه‌کی ناسراو به گومه‌زی ئاسنی ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه به لایه‌نی که‌م ڕۆکێتێـکی له ئاسـمانی ته‌ل ئه‌ڤیڤ تێـکشـکاندووه.
چاوه‌ڕوان‌ده‌کرێت ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه سـکرتێری گشـتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بان کی مون وتارێـک له‌م باره‌یه‌وه بخوێنێته‌وه له میانه‌ی کۆبوونه‌وه‌یه‌کی نائاسایی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش‌دا.