سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراق، هه‌رێمی کوردستان به‌وه گوناهبار ده‌کات که بۆته شوێنی داڵده‌دانی توندڕه‌وانی ئیسلامی و توندڕه‌وانی تری سوننه‌کان واته ئه‌وانه‌ی له مانگی ڕابردووه‌وه کۆنترۆڵی به‌شێکی زۆری عێراقیان کردووه.
ئه‌م ڕاگه‌یاندنه‌ی نوری ئه‌لمالیکی ده‌شێت ببێته مایه‌ی به‌رزبوونه‌وه‌یه‌کی به‌رچاوی پشێوی و ئاڵۆزی زیاتر له نێوان حکومه‌تی نێوه‌ندی عێراق و هه‌رێمی خودموختاری کورد له وڵاته‌که‌دا.
نوری ئه‌لمالیکی له‌و ڕاگه‌یاندنه‌یدا زانیاری زیاتری نه‌دا و ئاماژه‌شی به هیچ به‌ڵگه‌یه‌ک نه‌کرد وه‌ک پشتیوانی بۆ ڕاگه‌یاندنه‌که‌ی.
هێزه ئاسایشیه‌کانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق واته هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان پێکدادانی به‌رده‌وامیان هه‌یه له‌گه‌ڵ توندڕه‌وانی سوننه‌دا که به سه‌رکردایه‌تی رێکخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامین.
ده‌یان هه‌زار خه‌ڵکی سیڤیڵی عێراق له ناوچه‌کانی خۆیان هه‌ڵاتوون و ڕوویان کردۆته هه‌رێمی کوردستان تا خۆیان له هێرشه‌کانی توندڕه‌وانی سوننه بپارێزن.