کۆریای باکور دوو موشه‌کی مامناوه‌ندی هاوێژی ته‌قاندووه بۆ ناو ده‌ریای که‌ناره‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی وڵاته‌که.
ئه‌مه‌ش چوارهه‌م تاقیکردنه‌وه‌ی موشه‌کیه پێۆنگ یانگ ده‌یکات له ماوه‌ی دوو هه‌فته‌دا.
کاربه‌ده‌ستانی کۆریای باشور ده‌ڵێن ئه‌و موشه‌کانه‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه کۆریای باکور تاقیکردونه‌ته‌وه تا دورایی 500 کیلۆمه‌تر ده‌ڕۆن و له ڕۆژئاوای ناوچه‌ی هوانگایه‌وه ته‌قێندراون.
موشه‌که‌کان له‌و ده‌ریایه‌دا که‌وتوون که کۆریای باشور پێی ده‌ڵێت ده‌ریای ڕۆژهه‌ڵات و ژاپۆنیش به ده‌ریای ژاپۆن ناودێری ده‌کات.
تۆکیۆ ئیدانه‌ی ئه‌م تاقیکردنه‌وه موشه‌کیه‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ی کۆریای باکوری کردووه.
له‌م چه‌ند هه‌فته‌یه‌ی ڕابردوودا کۆریای باکور به‌ره‌نگاری ئه‌و گه‌مارۆیانه‌ش بۆته‌وه که نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان سه‌پاندونیه‌ته سه‌ری و به‌رده‌وامه له تاقیکردنه‌وه‌ی موشه‌کی باڵستیکی له ده‌مێکدا هه‌وڵێکی زۆریش ده‌دات له‌گه‌ڵ کۆریای باشوردا تا به سه‌ودایه‌ک بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی پشێویه‌کان قایل بێت.