کاربه‌ده‌سـتێـکی قوبرس ده‌ڵێت وڵاته‌که‌ی ڕێوشوێنی توندی چاودێری پـیادهدهکات بۆ ڕێگه‌گرتن له‌و که‌سانه‌ی هه‌وڵ ده‌ده‌ن له ڕێگه‌ی وڵاته‌که‌یانه‌وه له ئه‌وروپاوه به‌ره‌و سوریا بڕۆن تاوه‌کو په‌یوه‌ندی به داعشه‌وه بکه‌ن.
کاربه‌ده‌سـته‌که که له ئاسایشی قوبرسه ڕۆژی چوارشه‌ممه به ئاژانسی دهنگوباسی ئه‌سۆشیه‌تد پـرێسی گوتووه له‌وه‌تای تورکیا ڕێوشوێنی توندی گرتووه‌ته‌به‌ر بۆ ڕێگه‌گرتن له جیهادیـیه‌کان له‌وه‌ی له ڕێگه‌ی وڵاته‌که‌یه‌وه به‌ره‌و سوریا بڕۆن، ئێسـتا شیانی هه‌یه به‌ره‌و قوبرس بێن و لێره‌وه به‌ره‌و به‌شی تورکی قوبرس بپه‌ڕێنه‌وه و پاشان بۆ سوریا.
کاربه‌ده‌سته‌که که داوایکردووه ناوی ئاشـکرا نه‌کرێت، له درێژه‌ی لێدوانه‌که‌یدا گوتویه‌تی بۆ ئه‌م مه‌به‌سته زۆر به وردی چاودێری فڕۆکه‌خانه و به‌نده‌ره‌کانی وڵاته‌که‌یان ده‌که‌ن له‌گه‌ڵ ئه‌و حه‌وت خاڵی په‌ڕینه‌وه‌یه‌ی نێوان هه‌ردوو به‌شی قوبرس‌دا هه‌یه له سنوورێـکدا که درێژایـیهکهی 180 کیلۆمه‌تره و ژێر ده‌سه‌ڵاتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کاندایه.