سه‌رچاوه‌یه‌کی فه‌رمی حکومه‌تی عێراق ده‌ڵێت بڕیاره ئه‌حمه‌د داوود ئۆغڵو سه‌رۆک وه‌زیری تورکیا ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه بگاته به‌غدای پایته‌خت، به مه‌به‌سـتی وتووێژکردن له‌گه‌ڵ کاربه‌ده‌سـتانی باڵا له باره‌ی مه‌سه‌له‌کانی په‌یوه‌ست به هه‌ردوو وڵات، له پـێش هه‌موویانه‌وه چۆنێتی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی داعش.
سه‌عد ئه‌لحه‌دیسی گوته‌بێژی حکومه‌تی عێراق که ڕۆژی سێشه‌ممه بۆ ڕادیۆ سه‌وا لێـدوانی دابوو، گوتویه‌تی سه‌ردانه‌که‌ی ئۆغڵو له ئه‌نجامی ئه‌و ده‌عوه‌ته فه‌رمیـیه ده‌بێت که ئیبراهیم جه‌عفه‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه له سه‌ردانه‌که‌ی ئه‌م دوایـیه‌ی بۆ تورکیا ڕاده‌سـتی کردبوو.
گوتیشی هه‌ردوولا هه‌وڵ ده‌ده‌ن ناکۆکیـیه‌کانی چه‌ندان سـاڵی ڕابردووی نێوانیان کۆتایی‌پـێبهێن و تاووتوێی هاوکاری هاوبه‌ش بکه‌ن له بواره‌کانی ئاسایشی و بازرگانیدا.