کاربەدەسـتانی لەشکری ئەمەریکا و ڕووسیا ئەمڕۆ چوارشەممە لە ڕێگەی ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە وتووێژ دەکەن لە بارەی چۆنێتی پاراستنی فڕۆکەکانیان لەسەر ئاسمانی سوریا
تورکیا ئاگاهی دا بە هەریەک لە ئەمەریکا ڕووسیا لەوەی یارمەتی پـێشـکەش بە هێزە کوردیـیەکانی سوریا نەکەن، ئەوانەی شەڕی دژی داعش دەکەن. دەڵێت چۆن ئێوە قبوڵ ناکەن یارمەتی قاعیدە و باڵەکانی بدرێن، تورکیاش ئەوها قبوڵ ناکات یارمەتی پەکەکە و باڵەکانی بدرێن
گوتەبێژێـکی لەشکری عێراق دەڵێت سەرباز و چەکدارانی حەشدی شەعبی ئەمڕۆ چوارشەممە دەسـتیان بە هەڵمەتێـک کردووە بۆ ڕزگارکردنەوەی شاری بێجی لە دەسـتی چەکدارانی داعش
پـێنج کەسایەتی ناوداری دیموکراتەکان کە هەر یەکەیان خوازیارە ببێتە کاندیدی پارتەکەی بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمەریکای سـاڵی 2016 ، شەوی سێشەممە یەکەم ڕووبەڕووبوونەوەی خۆیان لە شاری لاس ڤێگاسی ویلایەتی نیڤادا ئەنجام دا و کەناڵی تەلەفیزیۆنی CNN ڕاستەوخۆ پەخشی کرد
ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی Amnesty International دەڵێت یەکێنەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) تاوانی جەنگی ئەنجامداوە لەو ناوچانەی کە لە باکوری سوریا کۆنترۆڵیان دەکات
ماتۆرسکیلێکی بۆمبڕێژکراو لە شاری قامیشلو تەقیوەتەوە و لە ئاکامدا ئەندامێـکی هێزی ئاسایش گیانی لەدەسـتداوە و 3 ئەندامی دیکە و ژمارەیەک خەڵکی سیڤیل برینداربوون
پەرلەمانی ئێران پـرۆژە بڕیارێـکی پەسەندکرد سەبارەت بەو ڕێکەوتنەی حکومەتی وڵاتەکەیان پـێی گەیشتبوو لەگەڵ شەش زلهێزەکەی جیهان لە بارەی بەرنامە ناوکیـیەکەی وڵاتەکەیانەوە
ڕێبەری گروپی سەر بە ئەلقاعیدە لە سوریا داوای لە جیهادیـیەکانی قەوقاز کردووە هێرش بکەنە سەر هاوڵاتیان و سەربازانی ڕووس، ئەمەش لە بەرامبەر ئەو هێرشە ئاسمانیـیانەی ڕووسیا لە سوریا ئەنجامی دەدات
بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە هێزێـک ڕێگری لە سەرۆکی پەرلەمانی هەرێمی کوردستانی عێراق کردووە لەوەی بچێتە نێو هەولێری پایتەختەوە، ئەمەش قەیرانی سیاسی هەرێم بەرەو ئاڵۆزی زیاتر دەبات و زیاتر هەرێمەکە ناسەقامگیر دەکات، هاوکاتی ئەوەی هێزەکانی پـێشمەرگە لە دژی داعش لە جەنگدان
خەڵاتی نۆبڵ بۆ ئاشتی سـاڵی 2015 پەخشرایە چوار ڕێـکخراوی تونس کە ڕۆڵێـکی گەورەیان بینیبوو لە وتووێژی نیشـتیمانی لە وڵاتەکەیان و بەشداریـیان کردبوو لە دامەزراندنی دیموکراسـیـیەکی فرە لایەنە لە پاش شۆڕشی یاسەمینی تونس لە سـاڵی 2011
ئاشتن کارتەری وەزیری بەرگری ئەمەریکا دەڵێت وڵاتەکەی لە ماوەی چەند کاتژمێری داهاتودا گۆڕانکاری لە پرۆگرامی مەشق و ڕاهێنانپێکردنی ئۆپۆزیسێۆنی سوریا ڕادەگەینێت و دەشڵێت ئەمەریکا گەرەکێتی سەنگی هەوڵەکانی بخاتە سەر پێکەوە و کارکردنی لەگەڵ هێزە بە تواناکانی کوردی و ئەوانی دیکە لە سوریادا
سوپای پاسدارانی ئێران دەڵێت ئەفسەرێـکی گەورەی بە دەسـتی داعش لە نزیک شاری حەلەب لە باکوری سوریا کوژراوە، لەو کاتەی وەکو ڕاوێژکار یارمەتی هێزەکانی سەر بە حکومەتی سوریای دابوو
سەرۆکی تورکیا هۆشداری داوەتە ڕووسیا و دەڵێت وڵاتەکەی ئەڵتەرناتیڤی دیکەی لە بری ڕووسیا هەیە بۆ بونیادنانی یەکەم دەزگای ناوکی خۆی و هەروەها سەرچاوەی دیکەشی هەیە بۆ هاوردەکردنی گازی سروشتی
سکرتێری گشتی ناتۆ بە توندی ڕەخنەی لە ڕووسیا گرت لەسەر چالاکیـیە لەشکریـیەکانی لە سوریا، ئەمەش ڕۆژێـک پاش ئەوەی ڕووسیا ژمارەیەک موشەکی کروزی لە دەریای خەزەرەوە گرتە شوێنەکانی ئۆپـۆزسیۆن لە سوریا و پـێشتر فڕۆکەکانی ئاسمانی تورکیایان بەزاند
سەرۆکی کۆمیتەی ئاسایش و بەرگری لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت ڕەنگە وڵاتەکەی بەم زووانە داوا لە ڕووسیا بکات هێرشی ئاسمانی لە دژی داعش لە عێراقدا ئەنجام بدات و خوازیارە ڕووسیا زیاتر لە ئەمەریکا لە شەڕی دژی داعش لە عێراقدا ڕۆڵ بـبینێت
فەرماندەی گروپـێـکی ئۆپـۆزسیۆنی سوریا کە لە لایەن ئەمەریکاوە مەشقی پـێـکراوە، دەڵێت هێرشە ئاسمانیـیەکانی ڕووسیا عەمبارە سەرەکیـیەکانی چەکی گروپەکەی وێرانکردووە
کۆمیتەی خەڵاتی نۆبڵ لە ستۆکهۆڵمی پایتەختی سوید خەڵاتی بواری کیمیای ئەمساڵی بەخشیـیە سێ زانا لەسەر دەستکاریکردنی DNA ی مرۆڤ بە شێوەیەک کە دەتوانرێت بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشی شێرپەنجە سوودی لێوەربگیرێت
داعش لە یەمەن بەرپـرسیارێتی خۆی لەو تەقینەوانە ڕاگەیاند کە ڕۆژی سێشەممە حکومەتی یەمەن و هاوپەیمانێتی عەرەبی لە شاری عەدەنی باشوری وڵات کردە ئامانج
ناوەندی هێزە هاوبەشەکانی هاوپەیمانێتی بە ڕابەرایەتی ئەمەریکا لە دژی داعش دەڵێت فڕۆکەکانی وڵاتانی هاوپەیمان 24 هێرشی ئاسمانی دیکەیان کردووەتە سەر شوێنەکانی داعش لە عێراق و سوریا
گروپی دەوڵەتی ئیسلامی بەرپرسیارێتی خۆێ راگەیاندن بۆ یەکێک لە چەندین لە تەقینەوەکانی رۆژی دووشەممەدا لە سەرتاسەری عێراق کە بوە هۆێ کوشتنی بە لای کەم 57 کەس.
زیاتر نیشـان بده