Accessibility links

پەرلەمانی ئێران ڕێکەوتنە ناوکیـیەکەی پەسەندکرد


پەرلەمانی ئێران پـرۆژە بڕیارێـکی پەسەندکرد سەبارەت بەو ڕێکەوتنەی حکومەتی وڵاتەکەیان پـێی گەیشتبوو لەگەڵ شەش زلهێزەکەی جیهان لە بارەی بەرنامە ناوکیـیەکەی وڵاتەکەیانەوە.

ئاژانسی دەنگ‌وباسی فەرمی ئێران IRNA ڕایگەیاند ڕۆژی سێشەممە لە دەنگدانێـکدا لە پەرلەمان ڕێکەوتنە ناوکیـیەکەی پەسەندکرد بە دەنگی 161 پەرلەمانتار لە بەرامبەر 59 و 13 پەرلەمانتاریش دەنگیان نەدا.

کۆنگرێسی ئەمەریکا مانگێـک لەمەوبەر پـیاداچوونەوەی خۆی بە ڕێکەوتنەکە تەواوکرد، پاش ئەوەی دیموکراتەکان توانیان ڕێگری لە هەوڵێکی کۆماریـیەکان بگرن بۆ دەنگدادان لە دژی ڕێکەوتنەکە.

ئێران و شەش زلهێزەکە کە بریتین لە ئەمەریکا و بەریتانیا و چین و فەڕەنسا و ڕووسیا و ئەڵمانیا، لە مانگی حەوت بەو ڕێکەوتنە گەیشتن لە پاش ماوەیەکی دورودرێژ لە دانوسـتاندن و وتووێژ و چەند جارێکیش دوا وادەی وتووێژەکان کۆتایی‌یان پـێهات.

بەپـێی ئەو ڕێکەوتنە دەبێت ئێران بەرنامە ناوکیـیەکەی سنوورداربکات بە شێوەیەک هیچ مەترسیەکی دروستکردنی چەکی ناوکی لێنەکرێت، لە بەرامبەریشدا سزاکانی سەر ئێران لاببرێن کەوا بۆ چەندان سـاڵە ئاکامی خراپی بەسەر ئابوری وڵاتەکە هەبووە.

XS
SM
MD
LG