کەناڵی CNN دەڵێت سەرچاوەیەک بۆی ئاشکراکردووە سەرۆک ترامپ بە ئەندامانی کۆنگرێسی گوتووە تاووتوێی کردارێکی لەشکری لە دژی ڕژێمی سوریا دەکات، ئەمەش وەک کاردانەوەیەک لە بەرامبەر ئەو هێرشە کیمیایـیەی ڕۆژی سێشەممە کرایە سەر شاری خان شەیخون لە پارێزگای ئیدلیبی سوریا
حکومەتی عێراق ڕایگەیاند چەکدارانی داعش تەقەیان لە هەلیکۆپتەرێـکی لەشکری کردووە کە لە ئاسمانی شاری موسڵ بووە و لە ئاکامدا هەلیکۆپتەرەکە کەتووەتە خوارێ و هەردوو فڕۆکەوانەکەی گیانیان لەدەسـتداوە
تورکیا دەڵێت توێکاریـیەکانی ئەنجامدراون لەسەر تەرمی ژمارەیەک لە قوربانیانی هێرشەکەی سەر شاری خان شەیخونی سوریا نیشانیان داوە بە چەکی کیمیایی گیانیان لەدەسـتداوە
بەپـێی میدیاکانی ئەمەریکا سەرۆک ترامپ، ستیفن بانێنی بەرپـرسی سیاسەتی ستراتیژی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتیمانی لە پـۆستەکەی لابردووە
هاوبەندی ئۆپـۆزسیۆنی سوریا داوادەکات بەندی حەوتی پەیمانـنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بەسەر حکومەتی بەشار ئەسەد بسەپێنرێت، پاش ئەو هێرشە ئاسمانیـیەی کرایە سەر شاری خان شەیخون لە باکوری ڕۆژئاوای سوریا و بووە هۆی کوژران و برینداربوونی سەدان کەس بە گازی ژەهراوی
سەرۆکی ئەرکانی لەشکری ئەمەریکا و گەورە ڕاوێژکاری کۆشکی سپی لەگەڵ کاربەدەسـتانی باڵای هەرێمی کوردسـتانی عێراق کۆبوونەوە بە مەبەستی تاووتوێکردنی دوایـین پـێشهاتەکانی شەڕی دژی داعش
فەڕەنسا داوایکردووە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان کۆبوونەوەیەکی بە پەلە سازبکات سەبارەت بە سوریا، ئەمەش لە پاش ئەو هێرشە ئاسمانیانەی کرانە سەر شارێکی باکوری ڕۆژئاوای سوریا کە لە ژێر دەسەڵاتی ئۆپـۆزسیۆنی نزیک لە تورکیایە
دادگای باڵای ئەمەریکا قایل بووە پـیاداچوونەوە بە سکاڵایەکی یاسایـیدا بکات کە تیایدا بانکی عەرەب تۆمەتباردەکرێت بە دابینکردنی پارە بۆ گروپە چەکدارەکانی هێرشیان لە ئیسرائیل و ناوچە فەڵەستینیـیەکان ئەنجامداوە
کاربەدەسـتانی ئاسایشی ڕووسیا دەڵێن لە ئاکامی دوو تەقینەوە لە نێو فارگۆنی میترۆیەک لە وێستگەیەکی شاری سان پیتەرسبێرگ لە باکوری ڕۆژئاوای وڵاتەکە و لە ئاکامدا بە لایەنی کەم 10 کەس کوژراون و 50 کەسی دیکە برینداربوون
وەزیرانی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا دەڵێن بەشار ئەسەد سەرۆکی سوریا لە پاش تەواوبوونی شەڕ ئایندەی لەو وڵاتەدا نابێت، بەڵام لە کۆتایـیدا خەڵکی سوریا بڕیار لەسەر چارەنووسی دەدەن
ڕاوێژکاری پـێشووی ئاسایشی نیشتمانی سەرۆک ترامپ پـێشنیاری کردووە هاوکاری لەگەڵ لێکۆڵەرەوانی نێو کۆنگرێس بکات سەبارەت بە شیانی هەبوونی پەیوەندی لە نێوان تیمی هەڵمەتی هەڵبژاردنی سەرۆک ترامپ و ڕووسیا، بەو مەرجەی پەناپارێزی یاسایی بۆ مسۆگەربکرێت
سەڵاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی هەدەپە دەڵێت بەنیازە لە ڕۆژی هەینیـیەوە دەسـتبکات بە مانگرتن لە خواردن، وەک دەربڕینی ناڕەزایی بەرامبەر خراپی ڕەوشیان لە نێو زینداندا
گوتەبێژی ئەرکانی لەشکری فەڕەنسا دەڵێت فڕۆکەی جەنگی وڵاتەکەی لە 17 ی مانگی سێ هێرشی ئاسمانیـیان لە شاری موسڵ ئەنجامداوە، بەڵام نەک لەو شوێنەی کە ژمارەیەکی زۆری خەڵکی سیڤیل کوژران
سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان گەیشتووەتە عێراق تاوەکو لە نزیکەوە ئاگادارببێت لە هەوڵەکانی بەهاناچوونی ئاوارەکانی ئاکامی تاوانەکانی دەستی داعش و ئۆپەراسیۆنە لەشکریەکانی ئەنجام دەدرێن
وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا بە سەردانێک لە ئەنکەرەیە بە مەبەستی وتووێژکردن لەگەڵ کاربەدەستانی باڵای تورکیا لە بارەی شەڕی داعش لە سوریا و عێراق و هەروەها ڕۆڵی تورکیا لە سەقامگیری ناوچەکە
فەرماندەی فەرماندەیەتی ناوەندی هێزەکانی ئەمەریکا دەڵێت ڕەوشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕاستەوخۆ کاردانەوەی بەسەر ئاسایشی ئەمەریکا هەیە، وە ئێران گەورەترین هەڕەشەیە بۆ سەر سەقامگیری ناوچەکە
ئەمەریکا کاربەدەسـتێـکی گەورەی بانکێـکی فەرمی تورکیای دەسـتگیرکردووە بە تۆمەتی یارمەتیدانی ئێران لە بازدان بەسەر سزاکانی ئەمەریکا بەسەری سەپاندووە
کۆمەڵەی سوریا بۆ چاودێری مافەکانی مرۆڤ و سەرچاوەیەکی سەر بە حکومەت دەڵێن بڕیارە دەستبکرێت بە ڕاگواستنی دانیشتوانی شیعەی دوو شارۆچکەی گەمارۆدراو لە لایەن ئۆپۆزسیۆنەوە لە بەرامبەر ڕاگواستنی چەکدارانی ئۆپۆزسیۆنی سووننە و خێزانەکانیان لە دوو شارۆچکەی لە لایەن هێزەکانی حکومەتەوە گەمارۆدراون
ڕێبەرانی عەرەب سبەی چوارشەممە بەشداری دەکەن لە 28 هەمین کۆنگرەی کۆمکاری عەرەب کە لە ناوچەی دەریای مردووی ئوردن سازدەکرێت
ڕووسیا و ئێران دەڵێن رێکەوتوون لەسەر پتەوکردنی یەیوەندیـیەکانی بواری وزەی نێوانیان و درێژەدان بە هەوڵە هاوبەشەکانیان بۆ دەستەبەرکردنی ئاشتی لە سوریا و ئەفغانستان
زیاتر نیشـان بده