Accessibility links

ڕووسیا و ئێران لەسەر پتەوکردنی پەیوەندیـیەکانی نێوانیان ڕێکدەکەون


ڕووسیا و ئێران دەڵێن رێکەوتوون لەسەر پتەوکردنی یەیوەندیـیەکانی بواری وزەی نێوانیان و درێژەدان بە هەوڵە هاوبەشەکانیان بۆ دەستەبەرکردنی ئاشتی لە سوریا و ئەفغانستان.

ڤلادیمیر پوتن سەرۆکی روسیا گوتی دوای وتووێژەکەی ئەمڕۆ سێشەممەی لەگەڵ حەسەن روحانی هاوتا ئێرانیـیەکەی، مۆسکۆ و تاران درێژە بە بەهێزکردنی هاوکاری نێوانیان دەدەن لە شەڕی دژی تیرۆرزمی نێونەتەوەیی.

جێی ئاماژەیە ڕووسیا و تورکیا و ئێران پـێکەوە ئاگربەستیان بۆ سوریا دەستەبەرکرد کە یاریدەدەر بووە لە کەمکردنەوەی ئاستی شەڕ و پێکدادان لە سوریادا.

هەروەها هەر سێ لایەنی ئاماژەپێدراو پێکەوە سەرپەرشتی دوو خولی دانوساندنیان کرد لە نێوان حکومەت و ئۆپۆزسیۆنی سوریا لە ئەستانەی پایتەختی کازاخستان. چاوەڕوان‌دەکرێت خولی دیکەی دانوستاندن سازبکەن.

لە لایەکی دیکە محەمەد جەواد زریف وەزیری دەرەوەی ئێران هەر ئەمڕۆ لە مۆسکۆ گوتی ڕووسیا دەتوانێت بنکەی لەشکری ئێران بەکاربهێنێت بۆ ئەنجامدانی هێرشە ئاسمانیـیەکان بۆ سەر توندڕەوان لە سوریا.

XS
SM
MD
LG