Accessibility links

به‌هۆی خۆپیشاندانی توندوتیژ له‌ کشمیری ژێر ده‌سه‌ڵاتی هندستان 14 که‌س ده‌کوژرێن


کاربه‌ده‌ستان له‌ کشمیری ژێر ده‌سه‌ڵاتی هندستان ده‌ڵێن پۆلیس 13 که‌سی له‌ خۆپیشانده‌رانی دژ به‌ سوکایه‌تی کردن به‌ قورئان کوشتووه‌. به‌ هۆی پێکدادان پۆلێکیش کوژراوه‌.

کاربه‌ده‌ستانی هندستان ده‌ڵێن پێکدادانه‌که‌ی نێوان پۆلیس و هه‌زاران خۆپیشانده‌ی که‌ قه‌ده‌غه‌کردنی هاتوچۆیان پشت گوێ خستبوو کوشنده‌ بوو.پۆلیس هه‌روه‌ها ته‌قه‌ی له‌و خۆپیشانده‌رانه‌ش کرد که‌ هوروژمیان برده‌ سه‌ر خوێندگایه‌کی که‌ له‌لایه‌ن کرستیانه‌وه‌ به‌ڕێوه‌ ده‌چێت و هه‌وڵی ئه‌وه‌یان دابوو باڵه‌خانه‌یه‌کی حکومی گڕ تێبه‌ربده‌ن و له‌ ئاکامدا به‌لایه‌نی که‌م 5 خۆپیشانده‌ر کوژران.

شایانی باسه‌ به‌شێکی خۆپیشاندانه‌کان به‌هۆی ئه‌و ڕاپۆرتانه‌ بوو که‌ گوتبویان ژماره‌یه‌ک له‌ کرستیانه‌ توندڕه‌وه‌کان له‌ وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا قورئانیان سوتاندووه‌ و دراندووه‌.

قه‌شه‌ی توندڕه‌و له‌ فلۆریدا له‌ ئه‌نجامی ناڕه‌زایی ده‌ربڕین له‌لایه‌ن کاربه‌ده‌ستانی ناووه‌وه‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵاتیش بڕیاری سوتانی قورئانی ‌ له‌ ساڵیادی هێرشه‌خۆکوژییه‌کانی 11 ی سپته‌مبه‌ر پوچه‌ڵ کرده‌وه‌.

XS
SM
MD
LG