له هه‌فته‌ی ڕابردوودا به‌ڕێوبه‌رایه‌تی به‌دواداچونی توندوتیژی دژ به ژنان له ڕاپۆرتێکیدا ئاماژه‌ی به‌وه کردوه توندوتیژیه‌کان له هه‌رێمی کوردستانی عێراقدا به به‌راورد به ساڵانی پێش‌و که‌متر بونه‌ته‌وه.
بۆ مێزگردی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا هاوکارمان ( هێرۆ زه‌نگه‌نه ) ئه‌م ڕاپۆرته و ڕه‌هه‌نده‌کانی ده‌کاته بابه‌تی مێزگرده‌که‌ی که تیایدا میوانداری هه‌ر یه‌ک له رۆژنامه‌وان و لێکۆڵه‌ره‌وه( ڕوناک فه‌ره‌ج) و هونه‌رمه‌ندی شێوه‌کار (تارا ماردینی) کردوه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی مێزگرده‌که بن که ماوه‌که‌ی 14:54 خوله‌که.