وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی ناتۆ جیاوازیه‌کانیان که‌مکرده‌وه له کاتێکدا ده‌ستیان کرد به وتووێژی 2 ڕۆژی له به‌رلینی ئه‌ڵمانیا بۆ تاوتوێکردنی ئاستی تێگه‌یشتن له ئۆپه‌راسیۆنه له‌شکرییه‌کانی هاوپه‌یمانان له لیبیا.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسا ئالاین ژوپی ده‌ڵێت وڵاتانی ئه‌ندامی ناتۆ کۆکن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ڕێگا بدرێت به گه‌لی لیبیا چێژ له ئازادیه‌کانی دیموکراسی وه‌رگرن. وه‌زیره‌کان ئاماژه‌شیان به ئامانجی هاوبه‌ش کرد بۆ کۆتایی هێنان به ده‌سه‌ڵاتی موعه‌مه‌ر قه‌زافی له لیبیا. هه‌رچه‌نده جیاوازی هه‌بوو له شێوازی گه‌یشتن به ئامانجه‌کان.
ئه‌ڵمانیا بڕیاریدا به‌شداری نه‌کات له ئۆپه‌راسیۆنی له‌شکری دژ به هێزی سه‌ربه موعه‌مه‌ر قه‌زافی.