بڕیاره مانگی چواری داهاتوو له عێراق هه‌ڵبژاردنی گشتی بکرێت و وه‌ک ده‌شگوترێت لایه‌نه سیاسیه‌کان ئه‌مجاره‌یان به هاوپه‌یمانێتی و هاوبه‌ندیه‌وه به‌شداری له هه‌ڵبژاردندا ناکه‌ن وه‌ک هه‌وڵێک بۆ به‌ده‌ستهێنانی کورسی زیاتر له په‌رله‌ماندا.
دکتۆر بایه‌زید حه‌سه‌ن، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌ڵێت که‌موکوڕیه‌کان و که‌مته‌رخه‌میه‌کانی حکومه‌ته‌که‌ی نوری ئه‌لمالیکی له نزیکه‌ی هه‌شت ساڵی ڕابردوودا ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ده‌بێت له ڕۆژی ده‌نگداندا و له‌وانه‌شه به شێوه‌یه‌کی به‌رچاو کاریگه‌ری هه‌بێت له‌سه‌ر ئاستی پشتیوانی بۆ لایه‌نه‌که‌ی مالیکی.
دکتۆر بایه‌زید حه‌سه‌ن ده‌شڵێت ئه‌وه هه‌نگاوێکی دڵخۆشکه‌ره لایه‌نه کوردیه‌کان له پارێزگای که‌رکوک بڕیاریان داوه به یه‌ک لیست به‌شداری هه‌ڵبژاردن بکه‌ن و له‌وانه‌شه کورد په‌ند له ڕابردوو وه‌ربگرێت و ئه‌گه‌ر یه‌ک نه‌بین ئه‌وا ناتوانرێت داکۆکی له مافه ڕه‌واکان بکرێت.
له میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح، دکتۆر بایه‌زید ئاماژه‌ش به‌وه ده‌کات وه‌ک چۆن پێکهێنانی لایه‌نێک له‌لایه‌ن ئوسامه ئه‌لنوجه‌یفی سه‌رۆکی په‌رله‌مانی عێراق و ساڵح ئه‌لموتڵه‌گ جێگره سوننه‌که‌ی سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراق ده‌شێت کاریگه‌ریه‌کی پۆزه‌تیڤانه‌ی هه‌بێت به‌سه‌ر ڕێژه‌ی ده‌نگه‌کانی عه‌ره‌بی سوننه‌وه، ئه‌وا ده‌ست له‌کارکێشانه‌وه‌ی دووان له سه‌رکرده‌کانی ده‌وڵه‌تی یاسا له لایه‌نه‌که‌یان (عیزه‌ت شاهبه‌نده‌ر و سامی ئه‌لعه‌سکه‌ری) کاریگه‌ری ده‌بێت به‌سه‌ر نوری ئه‌لمالیکیه‌وه.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: