جارێکی تریش له‌گه‌ڵ باسکردنی بودجه‌ی عێراقدا هه‌وڵی که‌مکردنه‌وه‌ی به‌شه بودجه‌ی هه‌رێمی کوردستان ده‌درێت.
ژماره‌یه‌ک له په‌رله‌مانتارانی عێراق ده‌ستیان کردووه به هه‌وڵێک بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی به‌شه بودجه‌ی هه‌رێمی کوردستان له ڕێژه‌ی له سه‌دا حه‌ڤده‌وه بۆ له‌سه‌دا سیازده.
دلێر عه‌بدولقادر، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی هاوپه‌یمانی کوردستانی ده‌ڵێت ئه‌مه دوو ساڵه ئه‌م هه‌وڵه ده‌درێت بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی به‌شه بودجه‌ی هه‌رێمی کوردستان و یه‌کێک له هۆکاره‌کانیش ئه‌وه‌یه هه‌ندێک له ئه‌ندامانی په‌رله‌مان و ته‌نانه‌ت هه‌ندێک له خه‌ڵکی عێراقیش وه‌ها ده‌زانن ئه‌و هه‌ژاریه‌ی له عێراقدا هه‌یه به‌هۆی به‌شه بودجه‌که‌ی کورده‌وه‌یه.
به‌ڕیز عه‌بدولقادر ده‌شڵێت چونکه بیانوی هه‌ندێک له‌و ئه‌ندام په‌رله‌مانانه لاوازه بۆیه ده‌بینیت بوشوێن بیانووی تره‌وه‌ن و بۆخۆیان به‌بێ هه‌بوونی هیچ بنه‌مایه‌کی دروست ئه‌و جۆره ڕاگه‌یاندنانه ده‌ده‌ن.
به‌ڵێن ساڵح وتووێژی له‌گه‌ڵ دلێر عه‌بدولقادر، ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له په‌رله‌مانی عێراق کردووه.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: