له ساڵی 2008 دا که سه‌ردانی شاری که‌رکوکم کرد، گه‌وره کاربه‌ده‌ستێکی پارێزگاکه پێی گوتم "که‌رکوک هیچ گرفتێکی له‌گه‌ڵ مالیکی و موقته‌دا و عه‌ره‌بی سوننه و به‌ره‌ی تورکومانی و فڵان و فیساری ئهملاوئهولادا نییه، کێشه‌ی هه‌ره سه‌ره‌کی ئه‌م پارێزگایه و ته‌گه‌ره هه‌ره سه‌ره‌کیه‌که‌ی له به‌رده‌م گه‌ڕانه‌وه‌یدا بۆ سه‌ر هه‌رێمی کوردستانی عێراق کورد خۆیه‌تی".
زۆرێک له چاودێران ده‌ڵێن که‌رکوک بۆته قوربانی ناکۆکیه‌کانی ئه‌وانه‌ی به قودس و به دڵی ده‌زانن و که‌چیش داوای کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی ده‌که‌ن.
له‌وه‌تای 10 ساڵ له‌مه‌وبه‌ره‌وه لایه‌نه کوردستانیه‌کان ده‌ڵێن هه‌موو هه‌وڵه‌کانیان خستۆته گه‌ڕ له پێناو گێڕانه‌وه‌ی ناوچه جێناکۆکه‌کان بۆ سه‌ر هه‌رێمی کوردستانی عێراق، به‌ڵام ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر زه‌مین ڕووده‌دات ڕێک پێچه‌وانه‌ی ئه‌و ڕاگهیاندنانهمان پێده‌ڵێن له‌و ڕوانگه‌یه‌وه‌ی هێنده‌ی ناته‌بایی به‌دی ده‌کرێت هێنده هاوڕایی به‌دی ناکرێت به ئه‌ندازه‌یه‌ک گه‌یشتۆته ئه‌و ئاسته‌ی که ده‌کرێت بگوترێت نه‌بوونی ستراتیژیه‌تێک بۆ ئایندهی ئه‌و ناوچانه.
شوان حه‌مه، نوسه‌ر و ڕۆژنامه‌وان میوانی به‌رنامه‌ی " له‌گه‌ڵ ڕووداوه‌کاندا" یه.
بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کانی مانگی چواری عێراق، بڕیاردرا کورد له که‌رکوک به لیستێکی هاوبه‌ش به‌ره‌و ئه‌و هه‌ڵبژاردنه بڕوات به‌ڵام له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی کێ سه‌رۆکایه‌تی ئه‌و لیسته بکات پارتی دیموکراتی کوردستان له‌و لیسته کشایه‌وه و ته‌مه‌نی ئه‌و یه‌کڕیزیه هه‌ر ته‌نها 48 کاژمێرێکی خایاند.
ئالێره‌وه ده‌سته‌واژه‌ی هه‌ڵدێرانی دید و بۆچونه‌کان، هێدی هێدی جێی هه‌وڵه‌کان ده‌گرێته‌وه بۆ گێڕانه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه.
ئایا بۆ ئایندهی که‌رکوک لیستێکی یه‌کگرتوو گرنگتره یان ئه‌وه‌ی کێ سه‌رۆکی ئه‌و لیسته بێت؟
هه‌ندێک له چاو‌دێر له‌وبڕوایه‌دان هێشتاش ده‌رفه‌ت هه‌ن بۆ چاره‌سه‌رکردن و یه‌کلاییکردنه‌وه‌ی ناوخۆیی ئه‌و ناکۆکیانه وه‌ک ده‌ڵێن ئه‌گه‌ر ڕێگه نه‌درێت به ده‌ستێوه‌ردانی زیاتری وڵاتانی ناوچه‌که له کاروباری که‌رکوکدا به تایبه‌تی.
پارتی و یه‌کێتی وه‌ک خۆیان ده‌ڵێن هاوپه‌یمانی ستراتیژی یه‌کدین، به‌ڵام ئه‌وه‌ی له که‌رکوک ده‌بینرێت زیاتر ڕکابه‌ری ستراتیژی یه‌کترن نه‌ک هاوپه‌یمان.
ده‌مێ ساڵه نێوه‌نده نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کانیش باسیان له‌وه‌یه ڕه‌وشی که‌رکوک به تایبه‌تی و ناوچه دابڕێندراوه‌کانی تریش هێنده هه‌ستیاره وه‌ک به‌رمیل یان بۆشکه بارووت ناودێریان کردووه،به‌ڵام ئێستا له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و ههستیارهیهی ئه‌م دۆسێه هه‌یه‌تی جێی خۆیه‌تی بپرسین کێ چه‌خماخی یه‌که‌م له‌و به‌رمیله بارووته ده‌دات، کورد خۆیه‌تی یان لایه‌نی تر؟.
زانیاری زیاتر له ده‌قی به‌رنامه‌ی (له‌گه‌ڵ ڕووداوه‌کاندا) یه: