دۆسێی ئه‌گه‌ر و نه‌گه‌ری هه‌موارکردنه‌وه‌ی به‌رنوسی ده‌ستوری هه‌رێمی کوردستانی عێراق ناکۆکی خستۆته نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان.
سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانی عێراق له دواترین په‌یامیدا دید و بۆچوونی خۆی له‌سه‌ر مشت و مڕی پۆستی سه‌رۆکایه‌تی داهاتووی هه‌رێم ده‌ربڕیوه.
له هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی مانگی ڕابردووی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاکانی عێراقدا لایه‌نی کوردی له ناوچه دابڕاوه‌کاندا به‌شیوه‌یه‌کی به‌رچاو کورسیه‌کانی ئه‌ندامێتی له‌ده‌ستداوه.
جاریکی تریش سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراق جه‌خت ده‌کاته‌وه له‌وه‌ی هه‌ندێک له داواکانی خۆپیشانده‌رانی عه‌ره‌بی سوننه نایاسایین و به داوای به‌عسیه‌کانیش ناودێری ده‌کات.
زۆربه‌ی لایه‌نه سیاسیه‌کانی عێراق دیالۆگ به باشترین میکانیزمی چاره‌سه‌رکردنی قه‌یرانی سیاسی وڵاته‌که‌یان داده‌نێن به‌ڵام ڕووداوه‌کان و خۆێنڕشتنی زیاتر پێچه‌وانه‌ی ڕاگه‌یاندنی ئه‌و هه‌ڵوێستانه‌ن.
ڕۆژی 21 ی مانگی نۆ وه‌ک بڕیاری لێدراوه له هه‌ڕێمی کوردستانی عێراق هه‌ڵبژاردن ده‌کرێت هه‌م بۆ پۆستی سه‌رۆکی هه‌رێم و هه‌میش بۆ په‌رله‌مانی هه‌رێمه‌که.
گه‌وره کاربه‌ده‌ستان و وه‌زیره کورده‌کانی حکومه‌تی عێراق گه‌ڕاونه‌ته‌وه به‌غدا و به‌شداریشیان له کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا کردووه.
شاندێکی ئاست باڵا له هه‌رێمی کوردستانی عێراقه‌وه ده‌گاته به‌غدا بۆ وتووێژکردن له‌گه‌ڵ حکومه‌تی نێوه‌ندیدا به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌رکردنی ئاڵۆزیه‌کانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا.
له هه‌موو ناکۆکیه سیاسیه‌کانی عێراقدا باس له ده‌ستوری وڵاته‌که ده‌کرێت وه‌ک سه‌رچاوه و بنه‌ما بۆ چاره‌سه‌رکردنی قه‌یرانه‌کانی وڵاته‌که.
له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ی ڕاپۆرتی نێونه‌ته‌وه‌یی و ناوخۆییش ده‌رباره‌ی پێشێلکاریه‌کانی مافه‌کانی مرۆڤ و کوژرانی خه‌ڵکی سیڤیڵ له ڕووداوه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی عێراقدا به‌ڵام وه‌زیری مافی مرۆڤ له حکومه‌تی عێراق ده‌ڵێت ئه‌وانه‌ی کوژراون توندڕه‌وانی تێرۆریستن.
له‌گه‌ڵ هه‌روادێ و نزیکبوونه‌وه له هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی مانگی 6 ی سه‌رۆکایه‌تی ئێران‌دا، هاشمی ڕه‌فسه‌نجانی سه‌رۆکی پێشووی ئێران پشتیوانی خۆی له کاندیدکردنی موحه‌مه‌دی خاته‌می ڕاده‌گه‌یه‌نێت.
هه‌روادێ و نیگه‌رانیه‌کان زۆر ده‌بن سه‌باره‌ت به بوونی ڕێکخراوه جیهادی و توندڕه‌وکان له قه‌یرانی سوریادا.
زۆرێک له چاو‌دێر ده‌ڵێن شه‌ڕه‌کانی حه‌ویجه و سه‌عدیه و جه‌له‌ولا و قه‌ره‌ته‌په و ناوچه‌کانی تریش له عێراق کرانه‌وه‌ی ده‌روازه کڵۆم دراوه‌که‌ی شه‌ڕی ناوخۆی عێراقن.
خۆپیشاندانه‌کانی عه‌ره‌بی سوننه له عێراقدا وه‌رده‌چه‌رخێن بۆ شه‌ڕی قورس و له ئاکامیشدا چه‌کداره‌کان کۆنترۆڵی ژماره‌یه‌ک ناوچه ده‌که‌ن.
ده‌سه‌ڵاتی سیاسی هه‌رێمی کوردستانی عێراق به گه‌شبینیه‌وه ده‌ڕوانێته وه‌ڵامه‌که‌ی هاوپه‌یمانی نیشتیمانی عێراقی بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا.
له 115ه‌یه‌مین ساڵیادی ڕۆژنامه‌گه‌ریی کوردی‌دا ژماره‌یه‌ک له ڕۆژنامه‌وانان به فیکه لێدان ده‌سه‌ڵات ئاگادار ده‌که‌نه‌وه له‌و پێشێلکاریانه‌ی به‌رامبه‌ر ڕۆژنامه‌وانان ده‌کرێن.
زۆر جار له زاری خانمان و ته‌نانه‌ت له زاری پیاوانیشه‌وه به‌رگوێمان ده‌که‌وێت که کۆمه‌ڵگای کوردی کۆمه‌ڵگایه‌کی پیاو سالاریه. ئه‌م پێناسه‌کردنه‌ش ده‌کرێت بگوترێت ڕۆژانه دیارده‌کانی و کاردانه‌وه‌کانیشی ده‌بینرێن و ده‌بیسترێن.
تۆڕی شهمس بۆ چاودێریکردنی هه‌ڵبژاردن زیاتر له 5500 چاودێری هه‌بووه له هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی ڕۆژی شه‌ممه‌ی ئه‌نجومه‌نه‌کانی پارێزگاکانی عێراقدا.
زوویه‌کی ئه‌مڕۆ شه‌ممه ده‌نگدان له عێراق ده‌ستی پێ‌کرد بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نه‌کانی پارێزگاکان.
کاربه‌ده‌ستانی عێراقی له به‌غدا ده‌ڵێن هه‌ڵبژاردنه‌کانی وڵاته‌که به‌گشتی به شێوه‌یه‌کی گونجاو به‌ڕیوه چووه.
زیاتر نیشـان بده