تۆڕی شهمس بۆ چاودێریکردنی هه‌ڵبژاردن زیاتر له 5000 چاودێری هه‌بووه له هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی ڕۆژی شه‌ممه‌ی ئه‌نجومه‌نه‌کانی پارێزگاکانی عێراقدا.
ڕێکخه‌ری ڕێکخراوه‌که ده‌ڵێت زۆرێک له پێشێلکاریه‌کان تایبه‌ت بوون به به‌رده‌وامیدان به هه‌ڵمه‌ته‌کانی هه‌ڵبژاردن له ڕۆژی ده‌نگداندا و هه‌روه‌هاش کاریگه‌ری دروستکردن له‌سه‌ر ده‌نگده‌ران و ئه‌مانه بێ له‌وه‌ی هه‌ندێک له کارمه‌ندانی کۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردن بێلایه‌نانه ڕه‌فتاریان له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسیه‌کاندا نه‌ده‌کرد.
هۆگر چه‌تۆ ده‌شڵێت چه‌ندان تۆماریش هه‌ن له‌به‌رده‌م چاودێرانی هه‌ڵبژاردندا که ده‌نگده‌ران ڕووبه‌ڕووی فشار و هه‌ڕه‌شه بوونه‌ته‌وه و هه‌ندێک له ده‌نگده‌رانیش له ده‌ره‌وه‌وه چاودێری کراون تا بزانرێت چۆن و به کێش ده‌نگ ده‌ده‌ن.
به‌ڕێز چه‌تۆ ئاماژه‌ش به‌وه ده‌کات تا کاژمێر 2ی پاش نیوه‌ڕۆ ، کۆمیسیۆن ڕایگه‌یاندووه له سه‌رانسه‌ری وڵاته‌که‌دا نزیکه‌ی له سه‌دا 27 ی ئه‌وانه‌ی مافی ده‌نگدانیان هه‌بووه ده‌نگی خۆیان داوه ، به‌ڵام وه‌ک ده‌ڵێت له‌ماوه‌ی3 کاژمێردا ئه‌و ڕێژه‌ی ده‌نگدانه به شێوه‌یه‌کی به‌رچاو زیاد ده‌کات و به‌مه‌ش پرسیار و گومانێکی زۆر له‌سه‌ر ده‌نگدانه‌که دروست ده‌بێت و وه‌ک ڕێکخه‌ری تۆڕی شهمس ده‌ڵێت "ئه‌گه‌ر بێتوو فێڵ له ده‌نگداندا نه‌کرابێت ئه‌ی چۆن ئه‌و هه‌موو به‌شداریه له‌و ماوه که‌مه‌دا هه‌بوو".
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: