زۆربه‌ی لایه‌نه سیاسیه‌کانی عێراق دیالۆگ به باشترین میکانیزمی چاره‌سه‌رکردنی قه‌یرانی سیاسی وڵاته‌که‌یان داده‌نێن به‌ڵام ڕووداوه‌کان و خۆێنڕشتنی زیاتر پێچه‌وانه‌ی ڕاگه‌یاندنی ئه‌و هه‌ڵوێستانه‌ن.
خۆپیشاندانه‌کانی عه‌ره‌بی سوننه له ناوچه‌کانی خۆیاندا به‌رده‌وامن، شه‌ڕیش له هه‌ندێک ناوچه‌ی پارێزگای موسڵدا ڕوویانداوه و به‌لانی که‌م 20 که‌س کوژراون.
سه‌رچاوه‌کانی هه‌واڵ ئاماژه‌ده‌که‌ن به‌وه‌ی له‌شکری عێراق له خۆ ئاماده‌کردندایه بۆ هێرشکردنه سه‌ر شاری ڕومادی به مه‌به‌ستی بڵاوه‌پێکردنی خۆپیشانده‌ران.
هێشتاش نێوانی کورد و به‌غدا ئاڵۆزه، هه‌رچه‌نده له دواترین سه‌ردانیدا بۆ به‌غدا وه‌ک سه‌رۆکی شاندی کوردی، سه‌ره‌ک وه‌زیری حکومه‌تی هه‌رێم و به‌غدا له‌سه‌ر 7 خاڵ ڕێکه‌وتوون و وه‌زیره کورده‌کانیش گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ به‌غدا به‌ڵام شه‌وی ڕابردوو جارێکی تریش گرژی ده‌که‌وێته‌وه نێوان هێزی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی کوردستان و یه‌که سه‌ربازیه‌کانی ئۆپه‌راسیۆنی دیجله.
ئه‌حمه‌د عه‌بد حه‌مادی ، ئه‌ندامی باڵا له لیستی ئه‌لعێراقیه ده‌ڵێت ئه‌و سیاسه‌تانه‌ی نوری ئه‌لمالیکی سه‌ره‌ک وه‌زیر نه‌ک هه‌ر ته‌نها ئه‌و کاردانه‌وانه‌ی به دوای خۆیدا هێناوه که ده‌بینرێن به‌ڵکو یه‌کڕیزیشی له نێو گوتاره سیاسیه‌کانی لایه‌نه‌کانی عه‌ره‌بی سوننه‌دا دروست کردووه.
ئه‌م ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌ی لیستی ئه‌لعێراقیه ده‌ڵێت له ووتاره‌کانی ڕۆژی هه‌ینی له هه‌ر شه‌ش پارێزگا سوننه‌کانی وڵاته‌که‌دا داواکانی خۆپیشانده‌ران به ڕاشکاوی خراونه‌ته ڕوو که وه‌ک ده‌ڵێت هه‌ر هه‌مووی بریتین له یان ئه‌وه‌تا شه‌ڕ ڕووبدات که بژاره‌یه‌کی نه‌خوازراوه، یان دابه‌ش بوونی عێراق، ئه‌مه‌ش خۆپیشانده‌ران نایخوازن، یانیش هه‌ر پارێزگایه خۆی فه‌رمانڕه‌وای خۆی بێت و سیسته‌می فێدراڵی هه‌بێت و یانیش ئه‌وه‌تا ده‌بێت مالیکی بڕوات.
عه‌لی هادی، ڕاوێژکاری ڕاگه‌یاندن بۆ سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراق له‌وبڕوایه‌دایه حکومه‌تی وڵاته‌که‌ی باشترین وه‌ڵامده‌ری خۆپیشانده‌رانه و نکوڵیش ده‌کات له‌وه‌ی هێزی له‌شکریی به‌کارهێنرابێت بۆ یه‌کلایی کردنه‌وه‌ی کێشه‌کانی وڵاته‌که‌ی.
ڕاوێژکاری ڕاگه‌یاندنی سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراق ده‌ڵێت خراپ به‌کار هێنانی ئه‌م دۆسێیانه‌ی وڵاته‌که له‌لایه‌ن ده‌سته و تاقمه چه‌کداره‌کان و هه‌وڵدان بۆ هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسی له‌سه‌ر ئاسایشی گشتی، نانه‌وه‌ی ئاژاوه، ده‌ستدرێژیکردن،تاوان کردن، ئه‌وانه‌ی دزه‌یان کردۆته ناو خۆپیشانده‌رانی سوننه‌وه وه‌هایان کردووه حکومه‌تی نێوه‌ندی به دوو ئاڕاسته‌دا کار بکات، وه‌ک ده‌ڵێت یه‌که‌میان دیالۆگ ببێته ترۆپکی هه‌ڵوێسته‌کان و دووه‌میشیان ڕێگه‌گرتنه له‌وه‌ی خۆپیشاندانه‌کان بکه‌ونه ده‌ستی توندڕه‌وان و تێرۆریستانه‌وه.
زانیاری زیاتر له درێژه‌ی ڕاپۆرته‌که‌دایه: