"ئەگەر وەزارەتی تەندروستی دڵنیایی بدات ئەوکات دەتوانرێت دەرگای قوتابخانەکان بکرێنەوە،،داوای کۆبونەوەمان لەوەزارەت کردووە ئێمە بە وەزارەت دەڵێین کە ئێمە تا ئەم سنورە سەرکەوتوو بووین لەخوێندنی ئەلکترۆنیدا "
" ئەگەر بەرپرسانی یەکەمی حکومەت و حیزب ڤاکسین لەخۆیان بدەن و بەکاری بهێنن بێگومان هاندەرێک دەبێت بۆ هاوڵاتییان "
" لەسنوری ئیدارەی ڕاپەڕین خەڵکێکی زۆر لەتەمەنە جیاوازەکان خۆیان کوتاوە, نزیکەی 2800کەس لەسنوری ئیدارەی ڕاپەڕین ڤاکسینییان وەرگرتووە "
" ئەگەر ڕەمەزانیش نەبووایە هەر پێشبینی دەکرا ڕێژەی توشبوون بەکۆرۆنا زیادبێت بەوشێوەیە "
" ڕەنگە ئێرەش لەلایەن حکومەتی هەرێم و بەشێوەیەکی گشتی حکومەتی عێراقی وابکرێت کە دەبێت هەموو هاوڵاتیەک پێکوتەی کۆرۆنا وەربگرێت
" ئه‌و ڕێژه ڤاکسینه‌ی که گه‌یشتووه‌تە هەولێر 1% ی دانیشتوانی هه‌ولێره , چاوهڕواندهکرێت تاوه‌کو کۆتایی مانگی شه‌ش بڕێکی زۆری ڤاکسین دابین بکرێت "
"بۆ کەیسی ئەوانەی بادینان ئەوەی توانیومە و ئەوەی لە سنووری پەیوەندییەکانی خۆم بووە بەکارمهێناوە بەشێکی کەمە دەبوو زۆر زۆر لەوە زیاترمان بکردایە "
"بە هیچ شێوەیەک پێشبینی ئەوەم نەدەکرد کە ژن بوون کاریگەری هەبێت لەسەر ئەوەی چۆن کارەکانی پەرلەمان وەکو دامەزراوە هەڵدەسەنگێنرێت
"وەزارەت وتی خه‌ڵک مۆبایلی هه‌یه و سیسته‌می ئه‌لکترۆنیش بەجۆرەیە له‌سه‌ر مۆبایلیش دەتوانن بخوێنن و داونلۆدی بکه‌ن"
" پێویستە لەئێستادا کەسە ناودارەکانی ناو کۆمەڵگە لەپێش خەڵکانی تر بچن خۆیان ڤاکسین وەربگرن "
"یەکێک لەزیندانییەکان وتی من ئەگەر هەڕەشەم بەخێزانەکەم لێبکرێت ئامادەم سەری خۆم دابنێم نەک واژۆی دانپێدانانی بەزۆر بکەم "
" ژمارەی ئەو کەسانەی توشی خوێن مەین بوون بەبەراورد بەو کەسانەی ڤاکسینیان وەرگرتووە ئەوەندە کەمن کە دەتوانیین ئیهمالی بکەین و گوێی پێنەدەین "
"هەر هاوڵاتیەکیش پێویست بێت ڤاکسین وەربگرێت ئەگەر نەشبێت لەچوارچێوەی ئەو خاڵبەندییەی کردوومانە بەڵام پێویست بێت بۆی دەکەن "
"وەرگرتنی ڤاکسین لەلایەن بەرپرسە باڵاکانەوە کاریگەری زۆر زۆرە بۆ دڵنیا کردنەوەی هاوڵاتیان و ڕەواندنەوەی گومانەکان "
" ئه‌گه‌ر هاوڵاتییان پابه‌ندبن پێشبینییه‌کانمان باشده‌بێت، ئه‌گه‌ریش هاوکارمان نه‌بن پێشبینیه‌کان به‌ڕاستی خراپ ده‌بن."
" ئێمه نیه‌تی باش ده‌بینیین له‌حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان..نیه‌تی باشیش له‌حکومه‌تی عێراقه‌وه ده‌بینیین بۆ جێ بەجێکردنی ڕێککەوتنەکە "
" بارودۆخه‌که چه‌ند خراپ بێت ئه‌وه‌نده بڕیاره‌کان توندتر ده‌بێت..بارودۆخه‌که لهبارودۆخێکه پێویسته هه‌موومان به‌هه‌ستیاری مامه‌ڵه‌بکه‌ین "
"ڕاگرتنی پڕۆسەی خوێندن بەهۆی کۆرۆناوە مەترسی ئەوەی هەیە منداڵ دووچاری کۆمەڵێک نەخۆشی دەکات کە کاریگەرییان چەند بەرامبەر زیاترییان هەیە لەکۆرۆنا "
"له‌ڕاستیدا ئه‌مه ڕێککه‌وتنه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی (بقاء ماکان علی ماکان) وه‌کو ئه‌وه‌ی که جاران هه‌بووه بمێنێته‌وه و ته‌واو."
"ئەگەر بارودۆخەکە وەکو ئێستا بەردەوام بێت من دڵنیام کە ناچاردەبین کەرەنتینەی نیمچەیی جارێکی تر بڕیاری لێبدرێتەوە "
زیاتر نیشـان بده