دوای داخستنی مه‌رزی شۆشمێ به‌هۆی بڵاو بوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆناوه ، ئه‌مڕۆ جارێكی دیكه مه‌رزی ته‌وێڵه - شۆشمێ بۆ بازرگانان و شۆفێراندا كرایه‌وه.
له ڕۆژی جیهانی بریندارانی چه‌كی كیمیاییدا، بریندارانی ئه‌و چه‌كه له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه داوای قه‌ره‌بوو كردنه‌وه له حكومه‌تی ناوه‌ندی ده‌كه‌ن له‌و زیانه دارایی و دهرونیانەی پێیان گەیشتووە.
شوفێر و بازرگانەکان له به‌رده‌م دیوانی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه ناڕەزایی خۆیان دەردەبڕن و ڕایانگه‌یاند زیانێكی زۆریان به‌ركه‌وتووه، به‌رێوبه‌ری ژووری بازرگانی و پیشه سازی هه‌ڵه‌بجه‌ش ده‌ڵێت تا ڕێكاره ته‌ندروستیه‌كان نه‌گرنه به‌ر مه‌رزه‌كان ناكرێنه‌وه.
به‌ڕێوبه‌ری گشتی ته‌ندروستی هه‌ڵه‌بجه له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند؛ سه‌رجه‌م توشبوه‌كان چاك بوونه‌وه و سوپاسی پزیشك و تیمه ته‌ندروستیه‌كانی بهڕێوبهرایهتیهكهشی كرد.
پەیمانگای تەکنیکی هەڵەبجە توانیویەتی ئەو مادەیە بەرهەم بهێنێت کە پـێویستە بۆ مانەوە و زیادکردنی ڕێژەی ڤایرۆس لەو نمونانەی لە نەخۆشەکان وەردگیرێن بۆ تاقیگەکان
هاوڵاتیان نیگەرانن لە ئەگەری دووبارەبوونەوەی شەڕی ناوخۆ لە هەرێمی کوردستانی عێراقدا و دەڵێن تا ئێستاش خەڵک باجی ئەو شەڕە دەدات.
بەڕێوبەری گشتی تەندروستی پارێزگای هەڵەبجە دەڵێت پشتڕاست کراوەتەوە دوو کەسی تر هەڵگری ڤایرۆسەکەن و هاوکات کەسێکیش بە تەواوەتی چاکبۆتەوە.
به بڕی 200 ملیۆن دینار و له‌سه‌ر بودجه‌ی باری نائاسایی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه و هاوكاری كردنی پارێزگاری سلێمانی و چه‌ند سه‌رمایه‌دارێك ئامێری (ڕیاڵ پیسی ئاڕ)له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه دانرا.
به‌رێوبه‌ری گشتی ته‌ندروستی هه‌ڵه‌بجه له لێدوانێكی تایبه‌تدا به ده‌نگی ئه‌مریكای ڕاگه‌یاند سه‌رجه‌م ئهوانەی نه‌خۆشخانه‌یان جێهێشتووه كه‌سوكاری ئه‌و یاریده‌ده‌ری پزیشكهن كه پێشتر دووچاری ئەم پەتایە بووبوو.
ڕاسپاردنی مسته‌فا کازمی بۆ پێکهێنانی کابینه‌ی نوێی حکومه‌ت کاردانه‌وه‌ی جیاوازی لێ ده‌که‌وێته‌وه و به‌شێک له چاودێران ده‌ڵێن هه‌ر له شێوازی ڕاسپاردنهکهیدا دیاره کابینه‌که‌ی به‌زووترین کات پێکدێت ، به‌شێکی دیکه له چاودێران پیان وایه گه‌ر سه‌رکه‌وتووش بێت ماوه‌یه‌کی که‌م ده‌خایه‌نێت.
سەرپەرشتیاری تیمە تەندروستیەكان لە بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی هەڵەبجە دەڵێت تەندروستی هەموو هەڵگرانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە پارێزگای هەڵەبجە جێگیرە
ارێزگاری هه‌ڵه‌بجه له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانی شه‌ش ڕێنمایی تایبه‌ت بۆ هاوڵاتیان ڕادەگەیەنێت و ه دیارترینیان كردنه‌وه‌ی ماركێت و نانه‌واخانه و سه‌موون خانه‌كانن.
لە بەدواداچوونێکی دەنگی ئەمریکادا کاربەدەستانی تەندروستی پارێزگای هەڵەبجە دەڵێن بە بودجەی نائاسایی توانیویانە ئامێری پشکنین بۆ کۆرۆنا دابین بکەن.
پاش ڕاگەیاندنێکی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان هاوڵاتیان به ڕێژه‌یه‌کی فراوان ڕوو له بازاڕەکان ده‌که‌نه‌وه و خواردن و خواردنه‌وه‌کانیش له مارکێته‌کان وه‌ک پێویست نامێنن.
پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه له لێدوانێكدا به ده‌نگی ئه‌مریكای ڕاگه‌یاند ڕێوشوێنه‌كانیان توندتر كردووه و هه‌ر هاوڵاتییه‌ك به نایاسایی گەڕابێتەوه هه‌ڵه‌بجه، ئەگه‌ر توشبووی نه‌خۆشیه‌كه‌ش بێت ڕووبه‌رووی دادگایی کردن ده‌بێته‌وه.
له پارێزگایی هه‌ڵه‌بجه 6 حاڵه‌تی توشبوون به ڤایرۆسی كۆڕۆنا تۆمار كران، به‌رپرسانی هه‌ڵه‌بجه‌ش به‌هۆی دیار نه‌بوونی كه‌سی یه‌كه‌مه توشبووهكانهوه ده‌ڵێن ڕێژه‌كه به‌رز تر ده‌بێته‌وه.
بە مەبەستی سود وه‌رگرتنی خوێنه‌رانی كتێب له‌م پشووه‌ی كه حكومه‌تی هه‌رێم به هۆیی ڤایرۆسیی كۆڕۆناوه ڕایگه‌یاندووه، دهرگاییی سه‌رجه‌م كتێبخانه‌گشتیه‌كان بۆ خواستنی كتێب به‌ره‌و روویی خوینه‌ران کرایەوە كه بڕیاره به میكانیزمێكی تایبه‌ت كتێب بدرێته خوینه‌ران.
هاوکاتی سەردانەکەی بۆ شاری هەڵەبجە، وەزیری تەندروستی هەرێمی کوردستانی عێراق ڕایدەگەیەنێت ژمارەی توشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان کەمتر بۆتەوە.
بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی كۆڕۆنا له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه به‌رده‌وامن و کاربەدەستانی هه‌ڵه‌بجه ڕێكاری توند تردهگرنه به‌ر و تیمه ته‌ندروستیه‌كانیش پشكنین له گونده‌كانی ناوچه سنوریه‌كان ده‌ست پێ ده‌كه‌ن.
یه‌که‌م حاڵه‌تی کۆڕۆنا له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه تۆمار کرا و هاتووچۆکردنی هاووڵاتیانیانیش بۆ ماوه‌ی 48 کاتژمێر ڕاوه‌ستێنرا. هاوکات لە پێناو خۆپارێزی و بڵاو نه‌بوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی کۆڕۆنا ئه‌م ساڵ 32 هه‌مین ساڵیادی کیمیبارانی هه‌ڵه‌بجه ناکرێته‌وه
زیاتر نیشـان بده