Accessibility links

هەڵەبجە ئامێری پشکنینی کۆرۆنا دابین دەکات


هەڵەبجە

ئه‌گه‌رچی 18 حاڵه‌تی توشبوون به‌ نه‌خۆشی كۆڕۆنا له‌ پارێزگایی هه‌ڵه‌بجه‌ تۆمار كراون و ده‌یان هاوڵاتی كه‌ره‌نتینه‌ كراو، چاوه‌ڕوانی ئه‌نجامدانی پشكنینن بۆیان، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا ئامێری پشكنینی نه‌خۆشیه‌كه‌ له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ نییه.

‌له‌ ڕێگه‌ی به‌دواداچوونێكی ده‌نگی ئه‌مریكاوه،‌ به‌رپرسانی كه‌رتی ته‌ندروستی ڕایده‌گه‌ینن ئامێره‌كه‌یان دابین كردووه.‌

له‌پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ تاوه‌كو ئێستا 18 حاڵه‌تی توشبوون به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆمار كراون و ئامێری ده‌ستنیشانكردنی توشبووانی ڤایرۆسه‌كه‌ش له‌ پارێزگاكه‌دا نییه‌ و پشكنینه‌كان له‌ پارێزگایی سلێمانی یه‌كلادەکرێنەوە.‌

دکتۆرئازاد مسته‌فا به‌ڕێوبه‌ری گشتی ته‌ندروستی هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ لێدوانێكدا به‌ ده‌نگی ئه‌مریكایی ڕاگه‌یاند له‌سه‌ر بودجه‌ی باری نائاسایی، پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ ئامێره‌كه‌ی دابین كردووه‌ و له‌ رۆژانی داهاتوودا داده‌نرێت.

ده‌نگی ئه‌مریكا بۆ به‌دواداچوون، سه‌ردانی تاقیگه‌ی ناوه‌ندی هه‌ڵه‌بجه‌ی كرد و ده‌شتی عه‌زیز لێپسراوی سه‌رجه‌م تاقیگه‌كان ڕایگه‌یاند ئامێره‌كه‌ گه‌یشتوه‌ته‌ هه‌ڵه‌بجه‌ و به‌ هاوكاری له‌گه‌ل بەڕێوبه‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی سلیمانی سه‌رقاڵی دانانی ئامێره‌كه‌ن.

به‌پێی دواین ئاماره‌كانی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی هه‌ڵه‌بجه‌ له‌سه‌رتای هاتنی ڤایرۆسه‌كه‌وه‌ 285 هاوڵاتی كه‌ره‌نتینه‌ كراون و 237 هاوڵاتی له‌ كه‌ره‌نتینه‌كان ده‌رچوون و له‌ ئیستاشدا 48 هاوڵاتی كه‌ره‌نتینه‌ كراون و 18 حاڵه‌تی توشبوون به‌ ڤایرۆسه‌كه‌ش تۆمار كراون.

زانیاری زیاتر لە دەقی ڕاپۆرتەکەدایە:

please wait

No media source currently available

0:00 0:02:27 0:00


XS
SM
MD
LG