Accessibility links

به‌یاننامەیەکی وه‌زاره‌تی ناوخۆی حکومه‌تی هه‌رێم کاردانه‌وه‌ی جیاوازی‌ لێ‌ ده‌که‌وێته‌وه‌


حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له‌ ڕێگه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆه‌ به‌یانی ژماره‌ 24 بڵاو کرده‌وه‌ که‌ له‌ نۆ خاڵ پێکهاتووه‌ و تێدا هه‌موو جۆره‌ هاتوچۆکردنێکی ئوتومبیل و پیاده‌ی ڕاگرت و ئیداره‌کانیش ده‌رفه‌تیان به‌ هاووڵاتیان دا تا کاتژمێر 12 نیوه‌ڕۆیی ڕۆژی شەممە پیداویستیه‌کانیان بکڕن ، ئه‌م ڕاگەیاندنە کاردانه‌وه‌ی جیاوازی لێ‌ که‌وته‌وه‌ و وای کرد هاووڵاتیان به‌رێژه‌یه‌کی فراوان ڕوو له‌ بازاڕەکان بکه‌ن .

سالم حه‌مه‌خان یه‌کێک له‌ هاوڵاتیانی هه‌ڵه‌بجه‌یه‌ له‌ لێدوانێکدا به‌ ده‌نگی ئه‌مەریکای ڕاگه‌یاند گه‌رچی قه‌ده‌قه‌کردنی هاتووچۆ بڕیارێکی پێویست بوو به‌ڵام بڕیاره‌که‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ و به‌ خێرایی دڵه‌ڕاوکێی لای هاووڵاتیان دروست کرد .

به‌یانه‌که‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ له‌ ناو تۆڕه‌کۆمه‌لایه‌تیه‌کانیشدا چه‌ندین پۆستی ترسینه‌ر و جیاجیای لای هاووڵاتیان له‌سه‌ر دروست کرا، ئه‌مه‌ش وای کرد هاووڵاتیان به‌جۆرێک برۆنه‌ مارکێته‌کانه‌وه‌ و برێکی زور خۆراک و خوراده‌مه‌نی بکڕن .

فرحان عیزه‌ت هاووڵاتییه‌کی دیکه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌یه‌ له‌ لێدوانێکدا به‌ ده‌نگی ئه‌مەریکای ڕاگەیاند خەڵک به‌ جۆرێک چوویه‌وه‌ بازاڕەکان وه‌ک ئه‌وه‌ی که‌هیچ مه‌ترسیه‌ک له‌ ئارادا نەبێت.

له‌ لایه‌کی دیکه‌وه‌ ڕۆژنامه‌نوسان و چالاکوانانی کۆمەڵگەی مه‌ده‌نی ڕایده‌گه‌یه‌نن بڕیاره‌که‌ لە جێی خۆی بوو. هاوکار محمد ڕۆژنامه‌وانێکی هه‌ڵه‌بجه‌یه‌ و دەڵێت ده‌کرا حکومه‌ت پێشتر ڕێکار بگرێته‌ به‌ر پاشان بڕیاره‌کان ده‌ربکات.

ئێستا به‌ پێ به‌یانه‌که‌ی حکومه‌تی هه‌رێم هه‌موو ڕێگه‌ پێدانه‌کان هه‌ڵوه‌شاونه‌ته‌وه‌ و به‌ ته‌واوه‌تی رێگه‌ و بانه‌کان له‌ ڕێگای هێزه‌ ئه‌منیه‌کانه‌وه‌ چونه‌ته‌ بواری جێ‌ به‌جێ‌ کردنه‌وه‌ و بڕیاره‌ تا 48 کاتژمێر هیچ جوله‌یه‌کی ئوتومبیل و پیاده‌ ئه‌نجام نه‌درێت

please wait
Embed

No media source currently available

0:00 0:03:43 0:00



.

XS
SM
MD
LG