ڕۆژی چوارشەممە ڕووسیا وتی بڕیاری ئەمەریکا بۆ ڕەوانەکردنی سیستمی موشەکی پێشکەوتوو و تەقەمەنی بۆ ئۆکرانیا بڕیارێکی زۆر نەرێنییە و مەترسییەکانی کەوتنەوەی ململانێیەکی ڕاستەوخۆ زیاد دەکات.
جێگری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا سێرگێی ڕیابکۆڤ بە دەزگای هەواڵی ئاڕ ئای ئەی نۆڤستی ڕووسی وت مۆسکۆ پێی وایە یارمەتییە سەربازییەکەی ئەمەریکا بۆ ئۆکرانیا " بڕیارێکی زۆر نەرێنییە."
ڕیابکۆڤ ئاماژەی بە پلانەکانی ئەمەریکادا بۆ ڕەوانەکردنی سیستمی موشەکی تۆپهاوێژی جووڵەپێکراوی پێشکەوتوو بۆ ئۆکرانیا، ئەم سیستمەش کۆمەڵێک هەڵدەری موشەکی لەگەڵدایە و ئەمەریکاش دەڵێت وەکو بەشێک لە یارمەتییە سەربازییەکانی دەیدات بە ئۆکرانیا.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز
ڕووسیا سەرزەنشتی ئەمەریکا دەکات لەسەر ڕەوانەکردنی چەکی پێشکەوتوو بۆ ئۆکرانیا
جێگری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا سێرگێی ڕیابکۆڤ