Accessibility links

شۆڵز: بەرلین چەک دەدات بە یۆنان و ئەسیناش چەکەکانی سۆڤییەت دەدەن بە کیێڤ


ڕاوێژکاری ئەڵمانیا ئۆلاف شۆڵز
ڕاوێژکاری ئەڵمانیا ئۆلاف شۆڵز

ڕاوێژکاری ئەڵمانیا ئۆلاف شۆڵز وتی بەرلین ئوتومبێلی شەڕکەری پیادە دەدات بە یۆنان تاوەکو حکومەتی یۆنان بتوانێت چەکەکانی سەردەمی سۆڤییەت بدات بە ئۆکرانیا.

دوابەدوای دوو ڕۆژ لە کۆبوونەوەکانی ڕابەرانی یەکێتی ئەوروپا لە بڕۆکسل، شۆڵز بە ڕۆژنامەنووسانی وت " ئوتومبێلی شەڕکەری پیادەی ئەڵمانی دەدەین بە یۆنان."

شۆڵز هیچ وردەکارییەکی نەدا لەسەر ئەوەی بەرلین چی جۆرە ئوتومبێلێکی شەڕکەر دەدات بە یۆنان، یاخود ئەسینا چی جۆرە چەکێک دەدات بە کیێڤ.

وتی " وەزارەتەکانی بەرگری دوو وڵاتەکە کار لەسەر وردەکارییەکان دەکەن و بەخێرایی ئەم ڕێکەوتنە جێبەجێ دەکەن."

بەپێی سەرچاوەیەکی بەرگریی، بەرلین دەیەوێت نزیکەی 100 ئوتومبێلی شەڕکەری پیادەی کۆنی ماردار بدات بە یۆنان کە کۆمپانیای دروستکردنی چەکی ڕاینمێتاڵی ئەڵمانی دروستی کردوون.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG