سکرتێری گشتی ناتۆ هۆشداری دەدات دژی بە کەم سەیرکردنی ڕووسیا

سکرتێری گشتی هاوپەیمانێتی ناتۆ یانس ستۆڵتنبێرگ

سکرتێری گشتی هاوپەیمانێتی ناتۆ یانس ستۆڵتنبێرگ دەڵێت مەترسیدار دەبێت ئەگەر پەرۆشییەکانی ڕووسیا و سەرۆکی ڕووسیا ڤلادیمیر پوتن لە نێوەندی جەنگەکەی ناو ئۆکرانیادا بە کەم سەیر بکرێت.

ستۆڵتنبێرگ لە کۆنفرانسێکی کاردا لە نەرویج وتی " ئەوان خواستێکی گەورەیان پیشانداوە بۆ خۆڕاگرتن لەبەردەم ئازار و ئەو زیانانەدا کە بەریانکەوتووە."


وتیشی " هیچ ئاماژەیەکمان نیە لەسەر ئەوەی سەرۆک پوتن پلان و ئامانجەکانی لە ئۆکرانیا گۆڕیبێت، لەبەر ئەوە بە کەم سەیرکردنی ڕووسیا مەترسیدارە."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز