سەرۆک ترامپ: گەشتەکەم بۆ چین پڕ لە لێکەوتەی گرنگ بوو

سەرۆکی ئەمەریکا دۆناڵد ترامپ ڕۆژی پێنجشەممە لە کاتی گەڕانەوەی لە چینەوە بەرەو ئەمەریکا پۆستێکی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تروث سۆشیاڵ کردووە و دەڵێت ''گەشتێکی ناوازە و پڕ لە لێکەوتەی گرنگ بوو.''


سەرۆکی ئەمەریکا ڕایگەیاندووە کە ڕۆژی هەینی کاتژمێر 12ـی نیوەڕۆ بە کاتی واشنتنی پایتەخت (8ـی ئێوارە بە کاتی هەولێر) کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی دەبەستێت و زانیارییەکان دەربارەی گەشتەکەی دەخاتە ڕوو. ترامپ بە تایبەت ئاماژەی داوە بە ڕێککەوتنە بازرگانییەکانی ئەمەریکا لەگەڵ هەردوو وڵاتی تایلەند و فیلیپین.

شایەنی باسە، دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمەریکا لە گەشتێکی سێ ڕۆژەییدا سەردانی هەردوو وڵاتی فیلیپین و چینی کرد و دوو لێکتێگەییشتنی لەگەڵ وڵاتەکانی تایلەند و فیلیپین ئیمزا کرد. دواتر لە کۆبوونەوەیەکی سێقۆڵیدا لەگەڵ هەر یەک لە شی جینپینگ سەرۆکی چین و ڤلادیمێر پوتن سەرۆکی ڕووسیا کۆ بووەوە و هەر سێ سەرۆک ڕاگەیاندنێکی هاوبەشیان بڵاو کردەوە.