ئیسرائیل دەڵێت لە هێرشەکانیدا بۆ سەر ئامانجە سەربازییەکانی ناو ئێران ناوەندی توێژینەوەی سەرەتایی ئاژانسی بۆشایی ئاسمانی ئێران و کارگەیەکی دروستکردنی سیستەمی بەرگری ئاسمانی لەناو بردووە.
لەشکری ئیسرائیل ڕۆژی شەممە لە ڕاگەیاندنێژدا لە سەر هەژمارەی تایبەتی ئێکسی دەڵێت " سەنتەرەکە چەندین تاقیگەی ستراتیژی تێدابوو کە بۆ لێکۆڵینەوەکان لە پەرەپێدانی مانگی دەستکردی سەربازی، کۆکردنەوەی زانیاری هەواڵگری، و ئاراستەکردنی مووشەک بەرەو ئامانجەکان لە سەرانسەری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بەکار دەهێنران."
لەشکری ئیسرائیل دەشڵێت هەروەها " چەندین شوێنی بەرهەمهێنانی سیستەمی بەرگری ئاسمانی ڕژێمی تیرۆری ئێرانی لە نێویاندا کارگەیەکی سەرەکی" کراونەتە ئامانج.