Accessibility links

بڕانی ئینتەرنێت لە ئێران پێ دەنێتە هەفتەی سێهەمەوە

ڕێکخراوێکی جیهانی چاودێری ئینتەرنێت دەڵێت ماوەی دوو هەفتەیە ڕێژێمی ئێران ئینتەرنێتی لەسەر هاووڵاتیانی ئێران بڕیوە.

نێتبلاکس ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند، هاووڵاتیانی ئێران بۆ ماوەی 336 کاتژمێرە لە جیهانی دەرەوە دابڕاون، تەنها ئەو کەسانە توانای دەستڕاگەیشتنیان بە ئینتەرنێت هەیە کە لەلایەن حکومەتەوە ڕێیان پێدراوە.

لە 28ی مانگی دووەوە لەگەڵ دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی ئەمەریکا و ئیسرائیل لە دژی ڕژێمی ئێران، زۆربەی جۆرەکانی پەیوەندیکردن بە ئینتەرنێتیشەوە لەم وڵاتە پچڕاون، بەرپرسانی ئێرانیش دەڵێن تەنیا ئینتەرنێتیان بۆ ئەو کەسانە دابین کردووە کە پشتیوانی حکومەت دەکەن.

بڕینی ئینتەرنێت و ڕێگریکردن لە پەیوەندییەکانی هاووڵاتیان، چ لە کاتی ناڕەزایەتییەکان یان لە کاتی نائاساییدا، هەمیشە هەنگاوی یەکەم بووە بۆ دەسەڵاتدارانی ئێران دژ بە هاووڵاتیانی وڵاتەکە.

هاوکات لە کاتی سەرکوتکردنی ناڕەزایەتییەکان لە مانگی یەکدا، خزمەتگوزاری ئینتەرنێت بۆ هاووڵاتیانی ئێرانی بە تەواوی پچڕا. جگە لەوەش زۆرێک لە ئامرازەکانی تری پەیوەندیکردن، وەک تەلەفۆن و نامە ناردن، بۆ ماوەیەکی زۆر بلۆک کران.

XS
SM
MD
LG