دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمەریکا ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند، هێزە سەربازییەکانی ئەمەریکا ئامانجە سەربازییەکانی دورگەی 'خارگ'ی ئێرانیان لەناو بردووە.
ترامپ لە پۆستێکیدا لە پلاتفۆرمی "تروث سۆشیال" ڕایگەیاند تەنها کەمێک لەمەوبەر، بە فەرمانی من، فەرماندەیی ناوەندی ئەمەریکا یەکێک لە بەهێزترین هێرشەکانیان لە مێژووی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا ئەنجامدا و هەموو ئامانجێکی سەربازیان لە دوورگەی خەرج لە ئێران بە تەواوی لەناوبرد.
دوورگەی خارگ بە سەرچاوەیەکی سەرەکی ئابووری ئێران دادەنرێت، بەو پێیەی نزیکەی 90%ی نەوتی خاوی وڵات هەناردە دەکات. دوای دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنەکانی ئەمەریکا و ئیسرائیل لە 28ی دووەوە، ئەمە یەکەمجارە هێرش دەکرێتە سەر ئەو دوورگەیە.