سەرۆکی ئەمەریکا: کارێکی باش دەبێت ئەگەر کورد هێرش لە ناوخۆیی ئێراندا بکات

دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمەریکا، ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕایگەیاند، پشتیوانی کورد دەکەین بۆ دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆن لە ناوخۆی ئێراندا.

لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ ڕۆیتەرز، سەرۆک ترامپ گوتی: پێموایە کارێکی باش دەبێت ئەگەر ئەوان (کوردەکان) ئەو کارە بکەن. من بە تەواوی پشتگیری لەوە دەکەم”.

لە وەڵامی پرسیارێکدا کە ئایا ئەمەریکا پشتیوانی ئاسمانی کوردەکان دەکات یاخود پشتیوانی کردوون، سەرۆک ترامپ گوتی: "ناتوانم ئەوەتان پێ بڵێم." بەڵام بەڕوونی ئەوەی خستەڕوو کە ئامانج بۆ کورد "سەرکەوتن" دەبێت.