لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوو ئەمەریکا و ئیسرائیل بە بەردەوامی هێرشیان کردووەتە سەر هێز و ناوەندەکانی ڕژێمی ئێران لە نێویاندا بنکەکانی سوپای پاسدارانیان لە شار و گوندەکانی کوردستان. بە پێی سەرچاوەکانی دەنگی ئەمەریکا هەندێک لەو بنکانە هەر بە تەواوی خاپوور کراون.
ئەو شوێنانەی بە مووشەک هێرشیان کراوەتە سەر بریتین لە:
ورمێ:
دوو ناوەندی پولیسی نێو شار، هێزی پیادەی ئوستان بۆ سەر سنوور هەڵکەوتوو لەسەر جادەی بەند؛ پێگەی سوپای پاسداران لە شارەدێی نازلۆ؛ سەربازگەی مالک ئەشتەر؛ سەربازگەی مێهدی؛ پێگەی سوپای پاسداران لە سەر ڕێگای چوون بۆ مەهاباد.
هەروەها چەندین بنکەی سوپای پاسداران لە شارۆچکەی سنووری سێرۆ گوردانی سوپای پاسداران لە سێ ڕیانی شارەدێی ڕاژان.
سنە:
بنکەی فەرماندەیی پۆلیسی شەلمان، لە گەڕەکیکی پاڵ رادیۆ تەلەڤزیۆنی سنە.
کەڵانتەری ژمارە 15 کە پێش چەند ساڵیک دامەزراوە و ئێستا بە خستی لێیدراوە و ناوەندێکی هێزەکانی ئاسایش کە کاریان سەرکوتکردنی خەڵک بووە.
ناوەندی ئیتڵاعاتی تەکیە و چەمەن کە فەرماندەکەی هەمان ساواکی پێشوویە و بەرامبەر بە بینای وەزارەتی ئیتڵاعاتی شەهرامفەڕ بە خستی لێیدراو ە و 80 لەسەدی زیانی پێگەیشتووە.
بنکەی شەهرامفەری بەسیج کە خەڵکیان دەستگیردەکرد و بێڕێزیان بە ژن و کچە گیراوەکان دەکرد.
دادگای ئینقلابی سنە لە شەقامی پاسداران کە پیشتر 6ی بەهمەنیان پیدەگوت.
یانەی ئەفسەران هەڵکەوتوو لە ناوەڕاستی شاری سنە کە ڕۆڵێکی فرەی هەبوو لە شەڕ لە نێو سنە لە 1979. ئەو شوێنە کە تەخت کراوە لە سەردەمی ئەردەڵان 1046 کۆچی شوێنێکی حکومەتی ئەردەڵان بوو هەتا ڕەزا خان هاتە سەرکارو تاڵانی کرد و کردی بە یانەی ئەفسەران.
لەشکری 28ی ئەرتەش لە سەرەتای جادەی سنە – مەریوان، لە پەنا شاخی ئاویەر و کۆتایی شاپوری کۆن.
بارەگای تاقمی زەربەت سوپای پاسدارانی ئیمام عەلی لە دەورووبەری شار.
پادگانی ئیمام عەلی.
پادگانی محەمەد رەسوڵ اللە، لە کۆتایی فڕۆکەخای شار لە سەر جادەی سنە بۆ کامیران هەڵکەوتووە.
گەڕەکی بەهاران، گەڕەکێکی تازەیە –هێزی ئینتزامی حەسەن ئاوا لە نێو شار.
دوای ئەوەی زیندانەکانی مەریوان هەڵاتوون، پاسدار دەوری زیندانی سنەیان داوە.
زۆربەی بنەماڵەی بەرپرسانی حکومەت شاری سنەیان جێ هێشتووە.
شنۆ:
وێرانکردنی ناوەندی سوپای پاسداران؛ لێدان لە پێگەیەکی سەرسنووری کە لە سەردەمی شەڕی ئێران و عێراقدا وەک بنکەیەکی سەرەکی چاودێری بنکەکانی دیکەی دەورووبەری ناوچەکە بوو؛ ئەو پێگەیە لە نێوان کێوەکانی سپی ڕیز و کێلەشین لە سنووری نیوان ئیران و عێراق هەڵکەوتووە.
جیا لە بنکەی فەرماندەیی سوپای پاسدارانی شاری شنۆ، لە شاری نەڵۆس سەر بە شارستانی شنۆ گوردانی سوپایان وێران کردووە.
مەهاباد: بنکەی ئیدارەی ئیتلاعات کە بە پێی هەواڵ تێیدا بەرپرسی ئیتڵاعات و 26کەسی تر کوژراون، بنکەی (کلانتری) پولیس لە گەڕەکی پشتئاشان لە بەری شیلانان و لە مەحموودکان؛ نەخۆشخانەی سەرەتایی کە هێزەکانی حکومەتی تێدا جێگیر بوون؛ پێگەی گوندی دارەلەک؛ سێڕێیانەی گوندی کۆسەکەرێز و قەرارگای هەمزە.
هەر لە چوارشەممە لە شاری ڕەوانسەر لە ئوستانی کرماشان لانی کەم سێ تەقینەوە ڕوویداوە کە یەکێک لە ئامانجەکانیان جەبەخانەی تەقەمەنی سەر بە سوپا کە لەو شوێنە نزیکە.
بانە:
بینای وەزارەتی ئیتڵاعاتی کۆماری ئیسلامی.
کرماشان: پێگەی مووشەکی سوپای پاسداران بە تەواوی خراپ بووە.
سەقز:
بنکەی فەرماندەیی هێزی ئاسایش.
بۆکان:
بیناکانی سەر بە ئیدارەی ئیتلاعات و ناوەندێکی فەرماندەیی.
سەردەشت: لە جوندوڵڵای نێو شاری داوە.
ڕەبەت:
لە پێگەی دراوە.
بانە:
هێرشی هاوکات بۆ پادگانی ئەرتەش و سوپای پاسداران.
ئیلام: هێرش بۆ سەر بنکەیەکی لەشکری لە ڕۆژاوا.
مەریوان: هێرش بۆ سەر سوپای شارەکە.
ئەمەریکا و ئیسرائیل لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنەکانیاندا بەردەوامن و سات بە سات شوێنی زیاتری ڕژێمی ئێران بۆردومان دەکەن، هاوکات هێزی دەریایی ئێران بە تەواوی لە کار خراوە.