سێنتکۆم: ژمارەی قوربانیەکانی ئەمەریکا لە شەڕەکەدا دەگاتە 4 کەس

فەرماندەیی ناوەندی هێزەکانی ئەمەریکا (CENTCOM)، ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاند هەتا کاتژمێر 7:30 و سەرلەبەیانی بەکاتی ڕۆژهەلاتی ئەمەریکا، لە ئۆپەراسیۆنی توڕەیی ئەفسانەییدا چوار سەربازی ئەمەریکایی کوژراون.

سێنتکۆم دەڵێت یەکێک لەو سەربازانەی کە ڕۆژی یەکشەممە ڕاگەیەندرا بە سەختی برینداربوو گیانی لەدەست داوە و بەمەش ژمارەی قوربانییەکانی ئەمەریکا گەیشتە چوار کەس.

سەرۆک ترامپ ڕۆژی یەکشەممە هاوخەمی خۆی بۆ کەسوکاری سەربازە ئەمەریکاییەکان دەربڕی کە لە ئۆپەراسیۆنەکەدا کوژران. ئاماژەی بەوەشکرد، ڕەنگە پێش ئەوەی ئۆپەراسیۆنەکە تەواو بێت، قوربانی تریش بدرێت. گوتیشی "ئێمە هەموو هەوڵێک دەدەین بۆ ئەوەی ئەمە ڕوونەدات، بەڵام ئەمەریکا تۆڵەی مردنەکانیان دەکاتەوە و بە تەواوی یاسا سزای ئەو تیرۆریستانە دەدات کە شەڕیان دژی شارستانیەت ئەنجامداوە."

سەرلەبەیانی ڕۆژی شەممە لە ئۆپەراسیۆنی توڕەیی ئەفسانەیی ئەمەریکا و ئیسرائیل ‌هێرشیان کردە سەرئامانجەکانیان لە ئێران، لەئەنجامدا ئایەتوڵا عەلی خامنەیی و چەندین بەرپرسی باڵای تری ئێران کوژران.