Accessibility links

وەزیری جەنگ: ئەم شەڕە شەڕێکی بێکۆتایی نییە، ئامانجێکی دیاری کراوی هەیە

پیت هەگسێت وەزیری جەنگی ئەمەریکا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی هاوبەشدا لەگەڵ سەرۆکی سوتنە هاوبەشە لەشکرییەکان ژەنەڕاڵ دان کەین، لە پەنتاگۆن دواین زانیاری لەسەر ئۆپەراسیۆنی توڕەیی ئەفسانەیی دژ بە ڕژێمی ئێران ڕاگەیاند "ئەو ڕژێمەی کە دروشمی 'مەرگ بۆ ئەمریکا' و 'مەرگ بۆ ئیسرائیل'ی دەوتەوە، مەرگی لەلایەن ئەمەریکا و ئیسرائیلەوە پێبەخشرا."

گوتیشی "ئەمە شەڕێکی بەناو گۆڕینی ڕژێم نییە... بەڵام بە دڵنیاییەوە ڕژێم گۆڕانکاری بەسەردا هات، بۆ جیهانیش باشترە."

وەزیری جەنگ ڕۆژی دووشەممە لە سێهەم ڕۆژی ئۆپەراسیۆنەکەدا گوتیشی " لە بێدەسەڵاتیدا ئێستا دوژمن ڕووی ڕاستەقینەی خۆی ئاشکرا کردووە، لە کاتێکدا کە مووشەک و فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ئێران بەبێ جیاوازی هێرش دەکەنە سەر هۆتێل و فڕۆکەخانە و باڵەخانە و ئامانجە مەدەنییەکانی دیکەی دراوسێکانیان. تاکتیکی تیرۆریستی ترسنۆکانەی ئەو ڕژێمە کە دەیان ساڵە پشت بە درۆ و کوشتن و وێرانکارییەوە دەبەستێت."

گوتیشی "سەرکردایەتی ئێران هیچی دروست نەکردووە جگە لە گروپی بەکرێگیراو، مووشەک، فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و کارگە و دامەزراوە ئەتۆمییەکانی کە قووڵای ژێر زەمین دروستکراون.پێویست ناکات خواستی ئەتۆمی ئاشتیانە لە ژێر شاخەکاندا بشاردرێنەوە."

ئاماژەی بەوەش کرد پاش ئۆپەراسیۆنی چەکوشی نیوەشەو لە ساڵی ڕابردوو، کە تیایدا بەرنامە ناوکییەکەیان لەناو برا، ئەمەریکا گوتی ئیتر بەسە وەرن ڕێککەوتن بکەن، بەڵام وەک ئەمەریکا دەڵێت " بە لەخۆبایی بوونەوە ڕەتیان کردەوە. پێمان گوتن ئەگەر دروستی بکەنەوە ئەمجارە خراپتر ڕێگەتان لێدەگرین."

باسی هەوڵەکانی ئاشتی ئەم دواییەی ئەمەریکای کرد کە چەند جارێک وەزیری دەرەوە مارکۆ ڕووبیۆ، نوێنەرانی تایبەتی سەرۆک ترامپ ستیڤ وێتکاف و جێرد کوشنەر هەوڵێکی ڕاستەقینەی دیپلۆماسیان دا بۆ ئاشتی " ڕژێمی پێشووی ئێران دەرفەتی زۆری هەبوو بۆ ئەنجامدانی ڕێککەوتنێکی ئاشتیانەو گونجاو، بەڵام تاران گفتوگۆی ناکرد تەنها کاتی دەکوشت بۆ عەمبارکردنی موشەکەکانی و دەستپێکردنەوەی خواستی ناوکییان. ئامانجیان ئەوە بوو بمانکەن بە بارمتەو و هەڕەشە بکە سەر هێزەکانمان. بەڵام سەرۆک ترامپ ئەم یارییانە ناکات."

جەختیشی لەوە کردەوە " سەرۆک ترامپ ئەمەریکا و ئەمەریکاییەکان لە پێش هەوو شتێک دادەنێت نە ئەو دوودڵە و نە هێزەکانمان."

ئاماژەی بەوەش کرد ئەرکی ئۆپەراسیۆنی توڕەیی ئەفسانەیی مەبەستێکی سەرەکی هەیە و هەموو ڕۆژێکیش لە ڕووی تواناوە ئەمەریکا بەهێزتردەبێت و ئێرانیش لاوازتر دەبێت. گوتشی ئامانجەکانی شەڕەکە لە سەرەتاوە تا کۆتایی دانراوە. خواستەکان خەیاڵی نین بەڵکو شتێکی ڕاستەقینەیە مەبەست لێی "بەرگریکردن لە خەڵکی خۆمان و هاوپەیمانەکانمانە."

هەر وەکو سەرۆک تراپ پێشتر ڕایگەیاندبوو، هەگسێتیش جارێکی تر هیوای خواست خەڵکی ئێران بتوانن ئەم هەلە بقۆزنەوە و گوتی " ترامپ ڕوونی کردووەتەوە: ئێستا کاتی ئێوەیە."

ڕووی قسەکانیشی کردە هێزە ئاسایشییەکانی ئێران و دوای لێکردن بڕیاری ژیرانە بدەن "سەرۆک ترامپ هەروەها ڕوون بووە سەبارەت بە چارەنووسی ئێوە لە هەر ئاراستەیەکدا."

سەرۆک تراپ لە دەمی ڕاگەیاندنەی ئۆپەراسیۆنەکە داوای لە هێزەکان کرد چەکەکانیان دابنێن پارێزبەندی دەیان گرێتەوە بەڵام ئەگەر ئێستا ئەو کارە نەکەن ڕووبەڕووی مەرگ دەبنەوە.

وەزیری جەنگ ڕایشیگەیاند بەس بڵێن ئەمە "شەرێکی بێکۆتاییە" ئەمە "عێراق نییە. ئەمە بێکۆتایی نییە.

گوتی "ئەم ئۆپەراسیۆنە ئەرکێکی ڕوون و وێرانکەر و چارەنووسسازە: لەناوبردنی هەڕەشەی مووشەکە، لەناوبردنی هێزی دەریاییە، نەهێشتنی ناوکییە."

گوتیشی وەک سەرۆک تراپ هۆشداریدا، هەوڵێکی بەم جۆرە قوربانیشی لێدەکەوێتەوە و ڕایشیگەیاند هەتا ئێستا چوار سەربازی ئەمەریکایی بوون بە قوربانی.

پەیامێکیشی ڕاستەوخۆ پێشکەش بە هێزە هاوبەشەکانی ئەمەریکا کرد و گوتی" ئێستا کاتی ئێوەیە، ئەمە ئەو خاڵە وەرچەرخانەیە کە ئەمەریکا لە ساڵی 1979ەوە چاوەڕێی دەکات."

گوتیشی، ئێمە ڕووبەڕووی دوژمنێکین کە سورە لەسەر خواستەکانی ، بەڵام بە هێزەکانی ئەمەریکای گوت "ئێو باشترن. بەڵام دەبێت بیسەلمێنین."

ژەنەڕاڵ کەینیش وێرانی ڕێزگرتن و هاوخەمی دەربڕین بۆ خێزانی ئەو قوربانیانەی کە لە شەڕەکەدا گیانیان لەدەستداوە گوتی ئەوان " قارەمانن و گوارشت لە باشترینەکانی وڵاتەکەمان دەکەن" سوپاسی هێزەکانیشی کرد و گوتی "شانازیتان پێوە دەکەم." سوپاسی هەموو ستونە لەشکرییەکانی کرد کە بەشدارن لەم شەڕەدا و گوتی، ئەمە ئۆپەراسیۆنێکی خێرای یەک شەوی نییە، ئامانجەکە ماوەیەکی پیدەچێت " لە هەندێک باردا ڕەنگە سەخت و دژواربێت، چاوەڕوان دەکەین قوربانی زیاتریش بدەین. وەک هەمیشەش کاردەکەین بۆ ئەوەی کەمترین زیانی ئەمەریکا هەبێت، بەڵام هەر وەکو وەزیری جەنگ گوتی ئەمە ئۆپەراسیۆنێکی گەورەی شەڕە."

XS
SM
MD
LG