Accessibility links

لەشکری ئیسرائیل: یەحیا حەمیدی، بەرپرسی باڵای وەزارەتی ئیتلاعات دەکوژرێت

سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، یەحیا حەمیدی بەرپرسی باڵای وەزارەتی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە هێرشەکانی ئەم دواییە کوژراوە. پێشتریش وێنەی هێرشی سەر ناوەندی ئیتلاعات و پلاندانانی وەزارەتی ئیتلاعات لە تاران بڵاوکرایەوە.

"دەنگی ئەمەریکا" لە مانگی حەوتی ئەمساڵدا بڵاویکردەوە، نووسینگەی لێکۆڵینەوەی فیدراڵی ئەمەریکا (FBI) وێنە و پڕۆفایلی سەید یەحیا حوسێنی پەنجکی ناسراو بە سەید یەحیا حەمیدی، جێگری ئاسایشی ناوخۆی وەزارەتی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی بڵاوکردۆتەوە و ناوبراویان خستە لیستی داواکراوەکانەوە.

لەشکری ئیسرائیل ڕایدەگەیەنێت سەید یەحیا حەمیدی" جێگری وەزیری هەواڵگری بۆ ‘کاروباری ئیسرائیل بوو، کە سەرکردایەتی ئەو چالاکییە تیرۆرستییانەی دەکرد کە جووەکان، ئەکتەرە ڕۆژئاواییەکان و نەیارانی ڕژێمی لە ئێران و دەرەوەی وڵات دەکردە ئامانج."

یەحیا حەمیدی لە ساڵی 1974 لەدایک بووە، بەشێک لە چالاکانی سیاسی باس لەوە دەکەن کە پەنجکی پلاندانەری سەرەکی ئۆپەراسیۆنەکانی وەزارەت بووە بۆ تیرۆرکردنی نەیارانی کۆماری ئیسلامی لە دەرەوەی وڵات.

XS
SM
MD
LG