سەرۆک ترامپ لە تۆڕی تروث سۆشیاڵ پشتڕاستی کردووە عەلی خامنەیی ڕێبەری باڵای ئێران کوژراوە.
سەرۆک ترامپ گوتی "خامنەیی یەکێک لە خراپەکارترین مرۆڤەکانی مێژوو مردووە. ئەمە تەنها دادپەروەری بۆ خەڵکی ئێران نییە، بەڵکو بۆ هەموو ئەمریکییە مەزنەکان و ئەو کەسانەی لە زۆر وڵاتەوە لە سەرانسەری جیهانەوە هاتوون، کە لەلایەن خامنەیی و چەتە خوێنڕێژەکانیەوە کوژراون یان جەستەیان بڕاوەتەوە. "
سەرۆک ترامپ لە ڕاگەیاندنەکەی ئێوارەی شەممەدا دەشڵێت " ئەو نەیتوانی خۆی لە سیستەمی هەواڵگری و بەدواداچوونی زۆر ئاڵۆزمان دەربازی بێت و بە کارکردنی لە نزیکەوە لەگەڵ ئیسرائیل، شتێک نەبوو کە ئەو، یان ئەو سەرکردانەی دیکەی کە لەگەڵیدا کوژراون، بتوانن بیکەن."
سەرۆکی ئەمریکا ڕایشیگەیاند " ئەمە تاکە باشترین دەرفەتە بۆ خەڵكی ئێران کە وڵاتەکەیان بگرنەوە دەست. دەبیستین کە زۆرێک لە هێزەکانی سوپای پاسداران و هێزە ئهێزە ئاسایشییەکان و پۆلیس چیتر نایانەوێت شەڕ بکەن و دەیانەوێت ئێمە پارێزبەندییان پێ بدەین. وەک دوێنێ شەو گوتم، دەتوانن ئێستا پارێزبەندییان هەبێت، پاشان تەنها مەرگیان دەستدەکەوێت."
سەرۆک گوتیشی "بەهیوای ئەوەی سوپای پاسداران و پۆلیس بە شێوەیەکی ئاشتیانە لەگەڵ نیشتمانپەروەرانی ئێراندا یەکبگرن، و وەک یەکەیەکی پێکەوە کاربکەن بۆ گەڕاندنەوەی وڵات بۆ ئەو گەورەییەی کە شایستەیەتی."
سەرۆک ترامپ گوتیشی بۆردومانەکان بەردەوام دەبن تا ئەو کاتەی "پێویستە بۆ گەیشتن بە ئامانجەکەمان کە ئاشتییە لە سەرانسەری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و، لە ڕاستیدا، جیهان!"