جێگری سەرۆکی ئەمەریکا: ئەمەریکا لەگەڵ هەر کەسێکدایە کە داکۆکی لە مافەکانی بکات

جەی دی ڤانس، جێگری سەرۆکی ئەمەریکا لە میانی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی لە کۆشکی سپی، پێنجشەممە 8 ی یەکی 2026

جەی دی ڤانس جێگری سەرۆکی ئەمەریکا دەڵێت هەر کەسێک لە سەرانسەری جیهان بە خەڵکی ئێرانیشەوە داکۆکی لە مافەکانی خۆی بکات، ئەوا ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لەگەڵیدایە.

جێگری سەرۆکی ئەمەریکا ڕۆژی پێنجشەممە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی لە کۆشکی سپی وتی، "بە دڵنیاییەوە ئێمە لەگەڵ هەر کەسێکداین کە بەشداری لە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی ئاشتییانە دەکات، وە هەر کەسێک بیەوێت مومارەسەی مافی خۆی بکات لە گردبوونەوە بە شێوەیەکی ئازادانە و بیەوێت دەنگی خۆی بگەیەنێت. ئاشکرایە ڕژێمی ئێران کێشەی زۆری هەیە، وە وەک سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا وتوویەتی، هەرە ژیرانە شت دەیانتوانی بیکەن کە ئەمە بۆ پێش دوو مانگ ڕاستە و بۆ ئەمڕۆش ڕاستە، ئەوەیە دانوستانی ڕاستەقینە لەگەڵ ئەمەریکادا بکەن لەبارەی ئەوەی دەمانەوێت بیبینین سەبارەت بە بەرنامە ناوکییەکەیان. بۆ سەرۆکی جێدەهێڵم قسە بکات لەسەر ئەوەی لە داهاتوودا چی بکەین، بەڵام بە دڵنیاییەوە لەگەڵ هەر کەسێکداین لە سەرانسەری جیهان بە خەڵکی ئێرانیشەوە کە داکۆکی لە مافەکانی خۆی دەکات."

خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکان لە ئێران بەردەوامن بەهۆی خراپی ژیان و گوزەرانی خەڵک و ڕژێمیش بە توندوتیژی ڕووبەڕوویان دەبێتەوە و دەیان خۆپیشاندەری کوشتووە و بریندارکردووە.