وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا لە بەیاننامەیەکدا داوای لە هاووڵاتیانی ئەمەریکا کرد گەشت بۆ ئێران نەکەن.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ڕۆژی پێنجشەممە 8ی مانگی یەک لە هەژماری فارسی زمانی خۆی لە بەیاننامەکەدا بڵاویکردەوە هاووڵاتیانی ئەمەریکایی ئەگەر گەشت بۆ ئێران بکەن، ڕووبەڕووی مەترسیی گەورە دەبنەوە، لەوانە تیرۆر، نائارامی، ڕفاندن و دەستبەسەرکردنی ناڕەوا.
پێشتریش وڵاتانی بەریتانیا، کەنەدا، هیندستان و ئوسترالیا هۆشدارییان دایە هاووڵاتیان گەشت بۆ ئێران نەکەن.
بەگوێرەی ڕاپۆرتەکان ئەو هۆشدارییانە بەهۆی بارودۆخی ناوخۆی ئێرانەوە دەرکراون کە ماوەی نزیکەی دووهەفتەیە ڕووبەڕووی شەپۆلێکی نوێی خۆپیشاندانەکان بووەتەوە.