Accessibility links

دانۆڵد ترامپ ڤاکسینەکەی دژ بە کۆرۆنا بە "موعجیزەیەکی تەندروستی" ناودێر دەکات


سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ شەوی هەیەنی ئەو ڤاکسینی کۆرۆنایەی بە " موعجیزەیەکی تەندروستی" وەسف کرد کە دەستبەجێ،بەڵام دەستڕاگەشتن پێی سنوردارە، لە پاش کەمتر لە یەک ساڵ لە ڕاگەیاندنی یەکەم حاڵەتی کۆڤید-19 لە ئەمەریکا دروستکرا.

لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا کە لە تویتەر بڵاوی کردۆتەوە سەرۆک ترامپ دەڵێت یەکەم بەشی ڤاکسینی فایزەر-بایۆنتێک کەلەلایەن بەڕێوەبەرایەتی خۆراک و دەرمانی ئەمەریکاوە بۆ بەکارهێنانی بەپەلە پەسەند کراوە " لە ماوەی 24 کاتژمێردا" بەڕێوە دەبرێت و " بۆ هەمو ئەمەریکاییەکان بە خۆڕایی دەبێت."

سەرۆکی ئەمەریکا گوتیشی ڤاکسینەکە " ژیانی ملیۆنان ئەمەریکایی ڕزگار دەکات و بە زووترین کات کۆتایی بە پەتاکە دەهێنێت." ئەم ڕاگەیاندنە لەگەڵ کاربەدەستانی تەندروستیدا ناگونجێت کە دەڵێن چەندین مانگێکی پێدەچێت تا زۆربەی ئەمەریکاییەکان دژ بە کۆڤید-19 بکوترێن و جارێ دڵنیا نین کەی کۆڤید-19 لەناودەچێت.

هەتا ئێستا هیچ کاردانەوەیەک لەمبارەیەوە لەلایەن سەرۆکی هەڵبژێرداو جۆو بایدنەوە نەدراوە کە لەسەرەتای ئەم هەفتەیە بەڵێنی دا 100 ملیۆن بەشە ڤاکسین لەماوەی 100 ڕۆژی یەکەمی کارەکانیدا بەردەستبخرێن. بایدن لە 20 ی مانگی 1 سوێندی یاسایی دەخوات.

دیموکراتی باڵا لە کۆنگرێس، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران نانسی پیلۆسی، ڕایگەیاند " پێویستە ئەمەریکاییەکان متمانەی تەواویان بەم ڤاکسینە هەبێت و ئەوە بزانن لەلایەن شارەزایانی سەربەخۆی دەستەی ڕاوێژکاری FDA ( بەڕێوەبەرایەتی خۆراک و دەرمان) وە پێداچوونەوەی بۆ کراوەو پەسەند کراوە."

لە کاتێکدا پیلۆسی لە تویتێکدا بەیاننامەکەی بڵاوکردۆتەوە دەشڵێت "پەسەندکردنی بەکارهێنانی خێرای ڤاکسینەکەی ڤایزەر ڕێزلێنانە لە هەوڵی ماندونەناسانەی زانایان و پزیشکانی کە شەو و ڕۆژ کاریان کرد بۆ ئەوەی دڵنیابن ڤاکسینێکی کاریگەر و سەلامەت دروست بکرێت."

لە بەیاننامەیەکدا پیلۆسی داوای لە حکومەتی فیدراڵ کرد کاربکات بۆ خێراکردنی بەرهەمهێنانی ڤاکسین، و گوتیشی " پێویستە ئێمە دڵنیابین لەوەی ڤاکسینەکان خۆڕایی بن و بەشێوەیەکی ڕاست و ڕەوا بگات بە زۆرترین ئەمەریکایی لە خێراترین کاتدا."

لە هەمان کاتدا وەزیری کاروباری تەندروستی و مرۆیی ئالێکس ئازار گوتی ملیۆنان بەشە ڤاکسین نێردراون سەرەڕای ئەو هەواڵە خۆشەش پێویستە ئەمەریکاییەکان ڕێنماییە تەندروستییەکان بەجێ بگەیەنن.

سەرۆکی کۆمیتەی کاروباری تەندروستی سینات، لامار ئالیکساندەری کۆماری نوێنەری تێنسی لە تویتێکدا دەڵێت دەبێت خەڵی ئەمەریکا "سوپاسگوزاری زاناکانی کۆمپانیاکانی دەرمانسازی و حکومەتی فیدراڵی بن کە ئەم ئەنجامەیان بەرهەم هێناوە، هەم ئیدارەی ترامپ بۆ سەرکردایەتی کردنی و هەم کۆنگرێس بۆ پەسەند کردنی بودجەکەی."

XS
SM
MD
LG