Accessibility links

ئەنجومەنی نو‌ێنەرانی ئەمەریکا تەرخانکردنی 484 ملیار دۆلار بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا پەسەند دەکات


سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا نانسی پیڵۆسی
سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا نانسی پیڵۆسی

ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا بە زۆرینەی دەنگ پڕۆژە یاسایەکی پەسەند کرد تیایدا 484 ملیار دۆلار تەرخان دەکرێت بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و ئەو بڕە پارەیە دەدرێت بە نەخۆشخانە و ئەو کارە بچووکانەی کە بەهۆی ڤایرۆسەکەوە زیانیان بەرکەوتووە.

ڕۆژی سێشەممە ئەنجومەنی سیناتی ئەمەریکا بە کۆی دەنگ پڕۆژە یاساکەیان پەسەند کرد، ڕۆژی پێنجشەممەش ئەنجومەنی نوێنەران بە 388 دەنگ بەرامبەر 5 دەنگ پەسەندیان کرد.

ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا پڕۆژە یاساکەیان ڕەوانەی کۆشکی سپی کرد تاوەکو سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ پەسەندی بکات و دواتر جێبەجێ بکرێت.

سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا نانسی پیڵۆسی وتی لیژنەیەک پێویستە بۆ ئەوەی دڵنیا ببێتەوە لەوەی ئەو بڕە پارەیە دەگاتە دەست ئەوانەی شایستەن، بەڵام کۆمارییەکان وتیان لیژنەکە پێویست نیە بەپێی ئەوەی دەزگای چاودێری هەیە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG