Accessibility links

ئەمەریکا لە تەنها یەک ڕۆژدا زیاتر لە 100,000 حاڵەتی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆماردەکات


پڕۆژەی بە شوێنەوەچوونی ڤایرۆسی کۆرۆنا کە لەلایەن The Atlantic مەگەزینەوە دامەزراوە بڵاویکردەوە بۆ یەکەمین جار دوای بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا لە ئەمەریکا، ڕۆژی چوارشەممە وڵاتەکە زیاتر لە 100,000 حاڵەتی توشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکردووە.

ئەمەریکا ڕووبەڕووی زیادبوونی حاڵەتەکانی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆتەوە، بەتایبەتی لە ناوەڕاستی ڕۆژئاوا و ناوچەی گرەیت پلەین کە بەشێکی زۆری ناوەڕاست و ڕۆژئاوای ئەمەریکا دەگرێتەوە.

پڕۆژەکە ئاماژەشی بەوەدا بۆ دووەمین ڕۆژ لەسەریەک زیاتر لە 50,000 کەسی دیکە ڕەوانەی نەخۆشخانەکان کراون.

بە هەمان شێوە ڤایرۆسەکە بەشێوەیەکی بەرچاو لە سەرانسەری ئەوروپادا دووبارە بڵاوبۆتەوە و حکومەتەکانی وڵاتانی ئەوروپا ڕێوشوێنی توندییان بەمەبەستی کۆنتڕۆڵکردنی بڵاوبوونەوەی زیاتری ڤایرۆسەکە گرتۆتەبەر.

سەرچاوە/ دەنگی ئەمەریکا

XS
SM
MD
LG