Accessibility links

ئەمەریکا: لە یەک ڕۆژدا 3700 حاڵەتی گیان لەدەستدان و 250 هەزار حاڵەتی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆماردەکرێت


زانکۆی جۆنز هۆپکینز ئاماژەی بەوەدا لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا زیاتر لە 3700 حاڵەتی گیان لەدەستدان و زیاتر لە 250 هەزار حاڵەتی نوێی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئەمەریکا تۆمارکراوە، ئەمەش ژمارەیەکی پێوانەیی توشبوون و گیان لەدەستدانە لە ماوەی تەنها یەک ڕۆژدا.

زانکۆکە وتی لە کاتژمێر 20:30 خولەکی ئێوارەی ڕۆژی سێشەممەوە تاوەکو 20:30 خولەکی ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممەوە 3,784 حاڵەتی گیان لەدەستدان بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە لە ئەمەریکا تۆمارکراوە.

ئەمەش سێیەمین جارە لەم هەفتەیەدا ژمارەی گیان لەدەستدانەکان لە ڕۆژێکدا لە ئەمەریکا 3000 حاڵەت تێدەپەڕێنێت.

ماوەی دوو هەفتە دەبێت حاڵەتەکانی توشبوون لە ئەمەریکا تا دێت زیاتر دەبێت و هەروەها ژمارەی ئەوانەشی کە ڕەوانەی نەخۆشخانەکان دەکرێت لە بەرزبوونەوەدایە. لە ئێستادا 113 هەزار نەخۆشی کۆرۆنا لە نەخۆشخانەکاندا هەن، ئەوەش بەپێی داتاکانی وەزارەتی تەندروستی ئەمەریکا.

سەرچاوە/ فرانس پرێس

XS
SM
MD
LG