Accessibility links

ئۆکرانیا: لە سەرەتای داگیرکارییەکەوە 18 کارمەندی تەندروستی کوژراون و سەدان دامەزراوە زیانیان بەرکەوتووە


بینای نەخۆشخانەیەکی شاری سیێڤیێرۆدۆنێتسکی ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا
بینای نەخۆشخانەیەکی شاری سیێڤیێرۆدۆنێتسکی ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا

وەزارەتی تەندروستی ئۆکرانیا وتی لە سەرەتای داگیرکارییەکەی ڕووسیاوە لانیکەم 18 کارمەندی تەندروستی کوژران و نزیکەی 900 دامەزراوەی تەندروستی لە ئۆکرانیا لەناوچوون یاخود زیانییان بەرکەوتووە.

وەزارەتی تەندروستی ئۆکرانیا ڕایگەیاند لە سەرەتای داگیرکارییەکەی ڕووسیاوە لە ئۆکرانیا تاوەکو ئێستا بەهۆی هێرشەکانی ڕووسیاوە زیاتر لە 50 کارمەندی تەندروستی بریندار بوون.

گوتیشی بەهۆی داگیرکارییەکەوە 150 دامەزراوەی تەندروستی لە ئۆکرانیا لەناوچوون، هاوکات 746 دامەزراوەی دیکەی تەندروستی پێویستییان بە چاککردنەوە هەیە.

ڕووسیا ڕەتی دەکاتەوە هاوڵاتیانی مەدەنی یاخود کارمەندانی تەندروستی کردبێتە ئامانج، دەڵێت " ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیی تایبەت " لە ئۆکرانیا ئەنجام دەدات و ئامانج لێی لەناوبردنی نەتەوە پەرستەکانی ئەو وڵاتەیە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG