فەرمانڕەوای هەرێمی کیرۆڤۆهرادی ناوەڕاستی ئۆکرانیا ئاندرێ ڕایکۆڤیچ دەڵێت ڕووسیا 13 موشەکی ئاڕاستەی بنکەیەکی ئاسمانی و دامەزراوەیەکی هێڵی ئاسنینی لە هەرێمەکە کردووە و لە ئەنجامدا 3 کەس کوژراون.
ڕایکۆڤیچ وتی دوو پاسەوانی ئاسایش لە وێستگەیەکی کارەبادا کوژراون. سەربازێکی ئۆکرانیش کوژراوە و نۆ سەربازی دیکە برینداربوون.
ڕایکۆڤیچ دواتر وتی بەهۆی هێرشەکەوە 19 کەس برینداربوون، بەڵام ئاماژەی بەوە نەدا ئایا بریندارەکان سەرباز بوون یاخود هاوڵاتیانی مەدەنی.
وتیشی هێرشەکان تۆڕەکانی کارەبای تێکداوە و بەهۆی ئەوەشەوە ناوچەیەکی کرۆپیڤنیتسکی پایتەختی هەرێمەکە بەبێ کارەبا ماوەتەوە.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز