بەرپرسانی ئۆکرانیا دەڵێن ڕۆژی دووشەممە موشەکێکی ڕووسی لە بازاڕێکی ناو هەرێمی خارکیڤی داوە و بەهۆیەوە کەسێک کوژراوە و چەندین کەسی دیکە بریندار بوون.
بەرپرسانی ئۆکرانیا وتیان موشەکەکە لە گوندی شێڤچینکۆڤیداوە کە 75 کم لە شاری خارکیڤەوە دوورە.
جێگری وەزیری دەرەوەی ئۆکرانیا ئیمینی زاپارۆڤا وتی " بە توندی سەرکۆنەی ئەم کردەوە تیرۆریستییە دەکەین. تەنها وەڵامی گونجاو ڕەوانەکردنی چەکی زیاترە بۆ ئۆکرانیا."
ڕووسیا چەند جارێک هۆشداری داوە دژی پشتیوانییە سەربازییەکانی ڕۆژئاوا بۆ ئۆکرانیا، دەڵێت پێدانی چەکەکان لەلایەن ئەمەریکا و هاوبەشەکانی ئۆکرانیاوە لە ئەوروپا تەنها ململانێکە توندتر دەکەنەوە.
لە ماوەی ڕابردوودا وتەبێژی کرێملن دمیتری پێسکۆڤ بە ڕۆژنامەنووسانی وت پێدانی ئەم چەکانە " تەنها ئازاری گەلی ئۆکرانیا زیاتر دەکەن و ناڵاندنیان درێژتر دەکەنەوە."
سەرچاوە/ دەنگی ئەمەریکا