Accessibility links

بەڕیتانیا: ئۆکرانیا بەردەوامە لە هێرشە پێچەوانەکانی لە باکوری خارکیڤ


بەڕیتانیا دەڵێت هێزەکانی ئۆکرانیا بەردەوامن لە هێرشە پێچەوانەکانیان لە باکوری شاری خارکیڤ و کۆمەڵێک گوند و شارۆچکەیان لە نزیک سنووری ڕووسیا گرتووەتەوە.

وەزارەتی بەرگری بەڕیتانیا وتی ڕووسیا یەکەکانی لە ناوچەکە کشاندۆتەوە و ڕەنگە دوای پڕکردنەوەی ئەو زیانانەی کە لە ڕووباری سیڤەرسکای دۆنێتسی ڕۆژهەڵات بەریانکەوتووە دووبارە ڕەوانەی ناوچەکە بکرێنەوە.

ڕۆژی چوارشەممە ئۆکرانیا وتی هێزەکانی ڕووسیایان لە ڕۆژهەڵات دوورخستۆتەوە و گوندی پیتۆمنیکیان گرتۆتەوە کە دەکەوێتە سەر ڕێگای سەرەکی باکووری خارکیڤ و نزیک لە سنووری ڕووسیاوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG